"خاوەنداری لە سندوق و دەنگەکانمان دەکەین"

ژنانی ئاماد ئاماژە بەوەدەکەن، هەڵبژاردنەکان نزیک دەبێتەوە و دەنگ بە پارتی چەپی سەوز دەدەن، بانگەوازییان لە پاراستنی سندوق و دەنگەکانیش کرد.

ئامەد

 

١٤ی ئایار هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، لایەنە سیاسییەکان بە خێرایی لە کارەکانیان بۆ هەڵبژاردن بەردەوامن، هەروەها پارتی چەپی سەوز بە کۆبوونەوە و ئاهەنگ و سەردانەکان بەردەوامە لە کارەکانی، ئەو ژنانەی بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز دەکەن داوای پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان و دەنگەکان دەکەن.

 

"بۆ ئازادی دەنگی من بۆ پارتی چەپی سەوزە"

باهار کارا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یەکسانی و ئازادی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز دەدەن و وتی: دەنگی ئێمە بۆ ئازادی و پارتی چەپی سەوزە، دەمانەوێت بە زمانی دایک و کولتووری خۆمان بژین، لە هەموو شوێنێک بە عەرەبی و تورکی تابلۆ هەیە، بەڵام هیچ تابلۆیەک بە کوردی نییە، ئاکەپە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە، ماوەی ٢٠ ساڵە هیچ شتێک نەماوە کە لەگەڵ یارییەکانیدا نەیکردبێت، ئاکەپە هیچ شتێکی بۆ ئێمەی کورد نەکرد، ئێمە دەنگ بە ژیانێکی مرۆڤانە دەدەین.

 

"ئاکەپە جگە لە ئازار هیچی نەهێناوە"

فاتمە کوتلای ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە جگە لە ئازار هیچی بۆ گەلی کورد نەهێناوە و وتی: هیچ زوڵمێک نەماوە لە ئێمەی نەکەن، ئێمە ئاشتی و یەکگرتووییمان دەوێت، لە ژیاندا ئەزمونی زۆر شتمان کرد، دەڵێین ئیتر بەسە، ئێمە دەمانەوێت ئاکەپە بمرێت و دووبارە نەبێتەوە، با گەلەکەمان یەکگرتوو بن و هیچ کەسێک دەنگ بە ئاکەپە نەدا، ئاکەپە جگە لە ئێش و ئازار هیچی بۆ ئەم گەلە نەکردووە.

 

"سەرکەوتوو دەبین، ئەوە سەرکەوتنی ئێمەیە"

زەریفە گونەش داوای یەکگرتوویی گەلی کوردی کرد و وتی: ئێمە دەنگ بە خۆمان دەدەین، دەنگ بدەن بە کڵچدارئۆغڵو بۆ ئەوەی ئەردۆغان بکەوێت، پێویستە ١٠٠ پەرلەمانتار بنێرین بۆ پەرلەمان، ئەمە گەورەترین ئامانجی ئێمەیە و سەرکەوتوو دەبین، ئێمە هەموو زیندانییەکان ئازاد دەکەین، سەرکەوتوو دەبین، ئەوە سەرکەوتنی ئێمەیە، با گەلی کورد دەنگ بە پارتی سەوزی چەپ بدەن، بەهۆی کارەکانمەوە ئەژنۆکانم وشك بوون، ئێمە شەو و ڕۆژ کار دەکەین، ئەم کارەش ئامانجەکەی خۆی بەدی دەهێنێت.

 

"لە دژی دزی با بچین ببینە ئێشکگر بۆ سندوقەکان"

مەقبولە ئاچیکگۆز داوای کرد لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بچن پارێزگاری لە سندوقەکان بکەن و وتی: دەزانین سەرکەوتوو دەبین، بەڵامئێمە دەزانین کە هەوڵی زۆر بۆ دزینی دەنگەکان هەیە، پێویستە لە دژی ئەم دزییە گەلی ئێمە دەنگیان بەکاربهێنن، لەبەردەم سندوقەکان و لەبەردەم قوتابخانەکاندا بوەستن، پێویستە هەموو کەسێک دژی ئەو یارییانە بێت کە ئەنجام دەدرێت، دوای دەنگدان بچنە بنکەکانی دەنگدان لەجیاتی ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، دەبێت لە دزەکان ڕزگارمان بێت.

 

هەروەها وتیشی: ئاکەپە لە ئێستادا کەوتووە و پلانی داناوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە شکستپێهێنانی بکات، دەمانەوێت ئەو پلانانە تێکبشکێنین و لەناویان بەرین، ئێمە دەنگ بۆ چیاکان و بۆ زیندانەکان دەدەین.