سافیە ئەلەگاش لە کەمپەینی فریدۆم هاوسدا باس دەکرێت

فریدۆم هاوس، کەمپەینی "دەستپێشخەریی ئازادی زیندانیانی سیاسی" دەستپێکرد و تیشکی خستەسەر دەستگیرکردنی سافیە ئەلەگاش، سەرنوسەری ژن نیوز.

ناوەندی هەواڵ

 

هەوڵدانی زیندانیانی سیاسی فریدۆم هاوس، کەمپەینی "دەستپێشخەریی ئازادی زیندانیانی سیاسی" دەستپیکرد، لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا سافیە ئەلەگاش، سەرنووسەری ژن نیوز، کە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ئامەد دەستگیرکرا، لە کەمپەینەکەدا ناوی هاتووە.

 

فریدۆم هاوس-ماڵی ئازادی زانیاری لەسەر ماڵپەڕی میدیای دیجیتاڵی خۆی سەبارەت بە پرۆسەی دەستگیرکردنی سافیە ئەلەگاش و پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان بڵاوکرووەتەوە.

 

ژن نیوز لەلایەن داواکاری گشتیەوە کرایە ئامانج

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە سافیە ئەلەگاش لە هەمان ژووردا دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی کە لە هەمان ڕۆژدا دەستگیرکراون و ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر ژوورەکانیان لەلایەن کامێراوە چاودێری دەکرێت، ئەم شتانە بە بەردەوامی دەوترێت: "ئەوان ڕێگە بە هیچ پەرتوکێک نادەن کە بیانەوێت، سابون و شامپۆ ئەوەندەی بیانەوێت نادەن بە ڕۆژنامەنووسان، ئەوەش مەرجی ناتەندروستە و ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر ئەم دۆخەش بە لێکۆڵینەوەیەکی دیسپلینی کۆتاییان پێ دەهێنرێت، لەرابردوودا سافیە ئەلەگاش و هاوەڵەکانی لەناو خانەکانیان بەهۆی ئەوەی گۆرانیان وتووەو هەڵپەڕێون، سزای دیسپلینیان بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ ئەم مەبەستەش بۆ ماوەی مانگێک ڕێگەیان پێنەدرا پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە بکەن"، فریدۆم هاوس تیشکی خستە سەر فشارەکانی سەر سافیە ئەلەگاش و ١٥ ڕۆژنامەنووس کە دەستگیرکراون و ڕایانگەیاندووە، کە ستافی ژن نیوز هەمیشە لە لایەن دادگاوە دەکرێنە ئامانج.

 

"ئامانجی سەرەکیمان ئازادیمانە"

فریدۆم هاوس ڕایگەیاند کە سافیە ئەلەگاش لە نامەکەیدا بۆ ئەوان تیشکی خستەسەر پێشێلکارییەکانی زیندان و پێشێلکارییەکانی ئێستا و نامەکەی سافیە بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە: "ئێمەی ژنان بەڵێنی بێدەنگمان داوە، ئێمە هاوارمان کرد و سەیری چاوی یەکترمان کرد و بەڵێنمان دا، هەتا شوێنی خۆمان لە کۆمەڵگەدا دەبینین واز لە خەبات ناهێنین، هەتا ئێمە ئازاد دەبین ناڵێین بەسە، ئامانجی سەرەکیمان ئازادیمانە".