ژنانی ئێزدی: ئێمە لە پشت هێزی خۆمانەوەین

ژنانی ئێزدی پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە لە شەنگال دەربڕی و وتیان: ئەوانەی سیخوڕی دەکەن، دەبنە براکوژی خەڵکی خۆیان، ئەوانە لەلایەن ئێزدییەکانیشەوە قبوڵ ناکرێن.

شەنگال

 

هێزەکانی ئاسایشی شەنگال، یەکینەکانی پاراستنی شەنگال- یەبەشە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و یەکینەکانی ژنانی شەنگال –یەژەشە،  لە ٢٤ی کانوونی دووەمەوە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەیان لە دژی سیخوڕەکان دەستپێکردووە.

 

پشتیوانیی خەڵکی شەنگال بۆ ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی یەبەشە- یەپەژە لە زیادبووندایە، ژنانی ئێزدیش لە سەرەتای ڕاوبۆچوونەکانیاندا پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی یەژەشە و یەبەشە دەربڕی، دەخوازن بەردەوام بن لە ئۆپەراسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوە و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە دەربڕی.

 

"هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان خیانەت و فەرماندا"

عەدول عەلی، ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ژنانی ئێزدی ڕێگە نادەن سیخوڕەکان لەناو کۆمەڵگەدا بن، وتی: ئەگەر ئەمڕۆ گەنجانی قارەمانی ئێزدی بە بەرخۆدانێکی گەورەوە بوەستنەوە لە دژی هێرشکردنە سەر گەلەکەمان، ئێمە ئەمڕۆ وەستاوین و قبوڵی ناکەین کە لەلایەن سیخوڕی چەپی و خاینانەوە بکرێتە ئامانج، ئەمە ڕێگایەک نییە بۆ کۆمەڵکوژکردنی گەلی ئێزدی بەدەستی ئێزدی، چەندین شەهید بەخشرا، هەمووی بەدەستی سیخوڕەکان شەهید بوون ئەوان قوربانی کۆمەڵگەی شەنگال بوون، ئێمە ئەو بیرۆکەیەی سەرۆک ئاپۆ بەرز دەنرخێنین کە هاتە ناو ئێمەوە، ئێمە باوەڕمان نەدەکرد کەڕۆژێک بەدەستی خۆمان ئێمە بکوژن، ئەو خوشکانەی ڕفێندران و فرۆشران نەدەبوو لەبیربکرانایە، شەهید زەردەشتیش پێش شەهیدبوونی وتبووی کە ئەوان شوێنکەوتووی ژنانی دیلکراو بوون و هەتا ڕزگاریان نەکەن دەست لە تێکۆشان و خەباتیان بەرنادەن.

 

"نەیانتوانی بە فەرمان لەناومان ببەن، دەیانەوێت بەدەستی خۆمان لێمان بدەن"

جەلیلە مەتۆ، پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی یەبەشە- یەژەشە و هێزە ئەمنییەکانی ئێزدی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە، وتی: ئەوان بینییان کە بە فەرمان ناتوانن ئێمە لەناوبەرن، ئەمجارەیان دەیانەوێت بە دەستی ئێمە لەناومان ببەن، ئەمە پێشکەوتنێک بوو کە دەتوانین ئەمڕۆ دوژمنی خۆمان لەناو خۆمان دەربکەین، بارزانی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئێمەی فرۆشت و ئەمڕۆ لە ڕێگەی گەنجەکانەوە دەمانکوژن، بەڵام ئێمە هێزی بەرگریمان هەیە، بەداخەوە زۆرێک لە گەلەکەمان لەبیریان چوو کە فەرمانیان لەسەرکردین، ئەوەی میللەتەکەی خۆی بکوژێت لەو نەتەوەیە هەژمار ناکرێت، ئەم ڕێکخراوە، بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆیە و ئێمە لە بارەی ئەم شتانەوە نەماندەزانی تا ئەو بیرۆکەیە هاتە ناو ئێمەوە، ئێمە سوپاسی ڕێبەرایەتی دەکەین، لەو ڕۆژەدا خۆیان گەیاندە ئێمە و ئێمەیان پاراست.

 

"ئەوانە لەناو خۆماندا قبوڵ ناکەین"

فلوس نوری لە سەرەتای قسەکانیدا سڵاوی خۆی بۆ هێزەکانی یەژەشە یەبەشە و ئاسایشی ئێزدی خستەڕوو، وتی: "ماڵی ئەوان ئاوابێت کە سیخوڕەکانیان لەناو ئێمەدا گرت، دەمانەوێت زیاتر کار بکەن و هەموویان بگرن، ئەوانەی سیخوڕی دەکەن وەک ئیزدی قبوڵیان ناکەین، با بێنە لای هێزەکانی یەژەشە و یەبەشە و ئاسایشی ئیزدی و خۆیان ئاشکرا بکەن، ئەوانە لەناو خۆماندا قبوڵ ناکەین.