درێژەی ڕاپەڕینەکانی خەڵکی شاری سنە

لە گەڕەکی بیست و پێنجی شاری سنە گەل ڕۆحی ڕاپەڕینیان بە زیندووی ڕاگرتووە.

سنە

 

لە گەڕەکی بیست و پێنجی شاری سنە لە ڕۆهەڵاتی کوردستان گەل ڕۆحی ڕاپەڕینیان لە شارەکەدا بە زیندووی ڕاگرتووە و شەوی ڕابردوو، ٦ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ٩:٣٠ی خولەکی شەو گەنجان بە داگیرساندنی ئاگر گۆڕەپانی بیسارانییان داخست.

 

دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان لەلایەن سیخوڕێکەوە لە خۆپیشاندانی گەنجان لە گۆڕەپانەکە ئاگادارکرانەوە و هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و دەستیان بە دەسترێژی گولـلە کرد.

 

هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران کوشتنی هاوڵاتییان بۆ بووەتە کاری ئاسان و ڕۆژانە بە دەیان کەس دەبنە جێی ئامانجی فیشەکەکانیان بێ جیاوازی نێوان منداڵ و گەورە، بۆیە هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی بێسارانی دوای هاتنی هێزە ئەمنییەکان هەوڵی هەڵهاتن و چۆڵکردنی شوێنەکەیان دا.