بەردەوامی پاڵپشتیکردنی وەرزشوان و هونەرمەندان لە دژی ناڕەزایی جەماوەری ئێران

بەردەوامی و فراوانبوونی پشتیوانی کەسایەتییە ناودارەکان بۆ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی گەلی ئێران بەردەوامە، هەریەکە لە ڕەزیە جانباز، لەیلا ڕەجەبی، گوڵشیفتە فەرهانی و شیلا خوداد کاردانەوەیان هەبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ١٠ ڕۆژ لە ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوانان و هونەرمەندان پشتیوانیان لە خەڵک کردووە و ناڕەزایەتییان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەربڕیوە.

 

هەندێکیان بە بڵاوکردنەوەی چەندین پەیام هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەڵک ڕاگەیاندووە، لەوانە؛ مەهلا مەحروقی، ڕەزیە جانباز، لەیلا ڕەجەبی، گوڵشیفتە فەرهانی و شیلا خوداد.

 

ڕازیە جانباز، ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی نیشتمانی، بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران، دەستی لە ئەندامێتی لە هەڵبژاردەی تۆپی دەستی نیشتمانی کێشایەوە، نوسیویه‌تی: بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی به‌رزی مه‌هسا ئه‌مینی خوشکم و هه‌موو ئه‌و کچانه‌ی خاکه‌که‌م که‌ ده‌نگیان نه‌بیسترا، هەڵوێست دەردەبڕم، ئێستا، لەگەڵ خەڵکدا هاوئاهەنگ بیت واجبترە لە هەر ئەرکێک، منیش ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی تۆپی دەستی نیشتمانی دەکەم.

 

لەیلا ڕەجەبی و هاوژینەکەی پەیمان ڕەجەبی، وەرزشوانانی پێشووی وەرزشی میللی و مەیدانی، پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری گەلیان کرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویانە: یان لەگەڵ خەڵک، یان دژی خەڵک، بژاردەی سێیەمی نییە.

 

مەهلا مەحروقی، وەرزشکاری میللی و مەیدانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا وێڕای پاڵپشتی لە مەهسا_ئەمینی، چیرۆکێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: کەسێک لەگەڵ بنەماڵەکەی شەڕ دەکات، دڵتەنگ دەبێت و هەست بە تاوان دەکات، چۆن لێدەدەیت و تەقە دەکەیت؟ ئایا لەو فرمێسکانە ناترسیت کە دواتر بەسەرتدا دێت؟

 

شیلا خوداد، ئەکتەری سینەمایی و تیڤی لە پۆستێکی ئینستاگرامدا کە ئاراستەی وەزیری کردووە، ئاماژەی بە خەت کێشان بۆ هونەرمەندانی ناڕازی کردووە، نووسیویەتی: هونەرمەند لە دڵی خەڵک و یادەوەرییەکانیدایە نەک لە چاوی ئەواندا نەوەی نوێ نەوەیەکی دووبارە نەکراوەیە.

 

گۆڵشیفتە فەرهانی، ئەکتەری نێودەوڵەتی بە ڕەچەڵەک ئێرانی کە لە دەرەوەی وڵات دەژی، وێڕای ئەوەی دیسان پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی ڕژێمی ئیسلامی دەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی بۆ خۆپیشاندەران نووسیویەتی: "ئێوە ڕێبەری ئەم بزووتنەوەیە خۆبەخۆ مێژووییەن، بزووتنەوەیەک کە بۆ ماوەی ١٧٠ ساڵ لەلایەن پیاوانی ئەم خاکەوە نەتوانرا ئەنجام بدرێت، ئێوەی نەوەی حەفتاکان و هەشتاکان لە پشت یەکەوە وەستانەوە.

 

هه‌روه‌ها لە‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ١٧٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قورە ئەلعەین سووتا‌، هیچ ده‌نگێك له‌ پیاوێكه‌وه‌ نه‌هات، ٤٤ ساڵ لەمەوبەر بەزۆر حیجابیان بەسەر ژناندا گرت، بەڵام باوکانمان دەنگیان نەدەکرد، ١٥ ساڵ لەمەوبەر گوڵ شیفتە بەبێ سەرپۆش لەلایەن فەرهادییەکانەوە ڕەتکرایەوە.

 

عەلی دایی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران، وێڕای ئەوەی دیسان پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازی کرد و بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئیدانەی زوڵمەکانی کرد، داوای کرد کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکرێن و بگەنە ئاشتی، هەروەها حەسەن شەمەییزادە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پشتیوانی لە ڕاپەڕین کرد.