ئێشکگری ئامینە شەنیاشار ٤٤٠ ڕۆژە بەردەوامە

ئامینە شەنیاشار کە دوو کوڕی و هاوژینەکەی لەلایەن پیاوانی ئاکەپەوە کوژران، ماوەی ٤٤٠ ڕۆژە لە ئێشکگری بەردەوامە، داوای سەروەربوونی یاسا دەکات.

ڕەحا

 

ئێشکگرتنی ئامینە شەنیاشار و فەریدی کوڕی لە ڕەحای باکوری کوردستان دوای ئەوەی دوو کوڕی و هاوژینەکەی لەلایەن پیاوانی ئاکەپەوە دەکوژرێن، ٤٤٠ ڕۆژە بەردەوامە، ئامینە شەنیاشار داوای دادپەروەری دەکات تا بکوژانی خێزانەکەی سزا بدرێن.

 

ئامینە شەنیاشار هاوژینەکەی و دوو کوڕی لەلایەن پاسەوانانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز جێگری ئاکەپەوە کوژراون، بۆیە لە بەرواری ٩ی ئاداری ٢٠٢١وە بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و سزادانی بکوژانی کوڕەکەی لە ئێشکگرتن بەردەوامن.

 

بنەماڵەی شەنیاشار، لەسەر هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە، کە نابێت یاسا و دادپەروەری لە پێناو بەرژەوەندییە سیاسییەکاندا بەکاربهێندرێت و پێویستە یاسا سەروەر بێت.