کرێکارانی هیندی لە دۆخێکی سەختدا کاردەکەن

کرێکارانی هیندستان لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بنیادناندا بەرگەی شەپۆلی گەرمای بەرزییان گرتووە و کاردەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

هەزارەها کرێکاری هیندی ژن ڕۆژانە لە دۆخێکی سەخت و پلەیەکی گەرمای بە تیندا لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بنیادناندا کاردەکەن، هەندێک ناوچەی نیودلهی پایتەختی هیندستان پلەی گەرمی ٤٩ پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە، بەڵام بەهۆی دۆخی هەژاری و هەڵئاوسانی ئابووری لەو وڵاتەدا هەژاران ناچارن لە ژێر هەر بارودۆخێکدا کارەکانیان بکەن و بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن.

 

ئەگەرچی بەشێکی زۆری کرێکارەکان ڕۆژانە کاردەکەن لە ژێر پلەکانی گەرمای بەرزدا و بەهۆیە تووشی وشکبوونەوە و نەخۆشی دەبن، بەڵام بەهۆی بژێوی ژیانەوە دەبێت ڕەنج بدەن ئەگەر دۆخەکەشیان سەخت بێت، بۆی دڵنیاببنەوە لەوەی کە خێزانەکانیان برسی نابن.

 

ساڵانە لە مانگەکانی گەرمادا لە هیندستان چەندین کەس بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستدەدەن، و هیندستان لە ڕیزی ١٠٠ وڵاتی گەرمدایە لە جیهان کە بەرزترین پلەکانی گەرمای تیادا تۆماردەکرێت.