کەژەکە لە ئاهەنگی قەندیلدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

کەژەکە لە ئاهنەگی نەورۆزی قەندیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، كەس ناتوانێت نكوڵی لە هەبوون و ئازادیمان بكات، كەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریك بكات

قەندیل

 

ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە قەندیل بەردەوامە و هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهەنگەکە دەکەن.

 

لە درێژەی ئاهەنگەکەدا كۆمەڵەی ژنانی كوردستان- كەژەكە، پەیامێكی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلا، سەرجەم گەلی كورد و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی و بنەماڵەی شەهیدان كرد.

 

لە پەیامەكەی كەژەكەدا هاتووە، "كەس ناتوانێت نكوڵی لە هەبوون و ئازادیمان بكات، كەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریك بكات، چەندە وڵاتانی زلهێز هەوڵیاندا بە گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر فكری ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بەربەست دروست بكەن و لەو چوارچێوەیەشدا سیستەمی ئیمرالیان دامەزراند، بەڵام لە بەرامبەردا ڕێبەر ئاپۆ ئیمرالی كرد بە ناوەندی ئافراندن و نوێبوونەوە.

 

لە بەشێكی تری پەیامەكەی كەژەكە دا هاتووە، سەدەی ٢١، سەدەی ئازادی ژنانە، چەخماخەی شۆرشی ژنان لە هەر لایەك خۆی دەنوێنێت و بەرەی تێكۆشان و داخوازی ئازادی بە جیهانی بووە، ڕێبەر ئاپۆ لە مێژووی تێكۆشانی خۆیدا بە دژایەتی كردنی ئەقڵیەتی پیاوسالار ئەمەی سەلماند، سیاسەت و بەڕێوەبردن ئەركی كۆمەڵگایە و ژنانیش پێشەنگی ئەم ئەركەن.

 

كەژەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر پلانی داگیركاری ئاكەپە لە باشووری وڵات، گەورەترین وانەی خۆڕاگرییان لە ئیمرالی وەرگرت و زیاتر لە ١٠ مانگە لەبەرامبەر دوایین تەكنیكی شەڕی دوژمنی فاشیست و كیمیاباران، بە ڕووحێكی گیانبازانە شەڕی ئازادی دەكەن.

 

هەر لە پەیامەكەی كەژەكە دا هاتووە، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، كوشتنی ژینا ئەمینی چەخماخەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیی داگیرساند و بەیەك گەیشتنی واتای ڕاستەقینەی ژن، ژیان، ئازادیی لە هەموو گۆڕەپانەكانی كۆمەڵگە بوو بە ئیلهامێك بۆ ژنانی ناوچەكە و هەموو جیهان.