دیمەنی کۆتا ئامادەکارییەکانی گرووپەکەی گەریلا بۆ هەنگاوە مێژووییەکە بڵاوکرایەوە
دیمەنی کۆتا ئامادەکارییەکانی ئەندامانی گروپی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پێش ئەنجامدانی مەراسیمە سیمبولیکییەکەی گەریلا بڵاوکرایەوە کە لە سنووری سلێمانی دوێنێ چەکەکانیان سووتاند.

ناوەندی هەواڵ
گرووپێک لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە پێکهاتوون لە ١٥ ژن و ١٥ پیاو و بوون بە گرووپی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ لە ١١ـی تەممووز، لە ئەشکەوتنی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان مەراسیمێکی مێژووییان ئەنجام دا.
گرووپەکە پێش ئەنجامدانی مەراسیمەکە کۆبوونەتەوە، سەرەتا تەماشای پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، لەگەڵ دیمەنی دەرکەوتن و قسەکردنی ڕێبەر ئاپۆدا، گرووپەکە پێکڕا بەوپەڕی جۆش و مۆراڵەوە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە گیان و بە ڕووح لەگەڵتداین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و “بژیی پارتی کرێکارانی کوردستان” دەڵێنەوە.
دوای تەماشاکردنی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە"، بۆ گەریلاکان وتارێکی بە جۆش و مێژووی دەدات.
وتارەکەی بەسێ هۆزات بەم شێوەیەیە:
“ئەمڕۆ لێرەدا بۆ کارێکی گرنگ و مێژوویی کۆبووینەتەوە. وەک هەموو هەڤاڵانیش دەزانن، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا پرۆسەکە گەیشتە قۆناغێکی نوێ، ماوەی ١٠ ساڵ زیاترە گەل و تەڤگەرمان لەژێر هەڕەشەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەردایە. وێڕای هەموو هێرشەکانی بەڵام دەوڵەتی تورک نەگەیشت بە ئامانجەکەی. هەموو پیلانڕێژییەکانی پوچەڵ بووە و نەگەیشت بە ئامانجەکەی.
گەریلا لەم پرۆسەیەدا بەرخۆدانێکی مەزنی نیشاندا، لێرەوە سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەین کە پەرەیان بەم بەرخۆدانە دا و بە ڕێز و شکۆوە یادی هەڤاڵانی شەهیدمان دەکەینەوە. لە سایەی بەرخۆدانی ئەوانەوە پیلانەکانی دووژمن پوچەڵ بوونەوە. سوپای دەوڵەتی تورک، بە تایبەت لە مەتینا و زاپ دابڕاندنی ژیانیان ئەنجام دا. ئامانجیان بوو لە ماوەی سێ ساڵدا خۆیان بگەیەننە قەندیل. بەڵام ئەم پیلانەیان سەری نەگرت و تێکشکێندرا.
ئەم بەرخۆدانە نەک بە تەنها لە چیاکاندا، بەڵکو لە دڵی گەلەکەمانیشدا چەکەرەی کردوو و مەزن بوو. لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەموو کاتێک گەلەکەمان زیندوو بووە و پشتگیرییان لە تەڤگەرمان کرد. بەرخۆدانی گەریلا بوێرییەکی مەزنی دا بە گەلەکەمان. لە سایەی ئەم ئیرادە هاوبەشەوە، ئەمڕۆ تەڤگەرمان زیندووە و بەشێوەیەکی بەهێزترەوە درێژە بە ڕێپێوانی ئازادیی خۆی دەدات.
هەروەک ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت: پێویستە لە هەموو جێگەیەک کۆمۆنە درووست بکرێت.” ئەمە گوزارشت لە ئیرادەی خۆبەڕێوەبردن دەکات. ئەمە هێڵی خۆبەڕێوەبەرییە. تەڤگەرمان دەیەوێت نەک بە تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە تورکیا، ئێران و عێراق پەرە بەم هێڵە بدات. لەم ڕێگەیەوە خواستێتی هەم ئازادیی هەموو کوردستان و هەمیش دیموکراتیزەکردنی تورکیا پێکبهێنیت.
لە دیمەنەکەدا زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت، کاتێک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، دەنگ و ڕەنگی ڕێبەر ئاپۆ دەبیستن، جۆشوخرۆشێکی ناوازە دەیانگرێتەوە، گەریلاکان ڕایدەگەیەنن ئەم ساتە دەستپێکی نوێ و لە دایکبوونەوەیەکە و دەڵێن: “هەنگاوی نوێی دەگرینە بەر و بەڕێدەکەوین بۆ گەشاندنەوەی ئەو ئاگرەی مەزڵووم، زەکییە و ڕەهشانەکان گوڕییان دا. دەڕۆین ڕێنەماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەین.
پاش وتارەکە و لێدوانەکانیان، گەریلاکان بەرەو سنووری پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمە مێژووییەکەیان بەڕێ دەکەون.