دیارنەمانی زۆرەملێی ژنانی بەلووچ لە پاکستان ڕەهەندێکی نوێ و مەترسیدارە

ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بەلووچەوە بەڵگە کراون، حاڵەتەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژنانی بەلووچیان لە پاکستان ئاشکرا کردووە، کە پەرەی سەندووە و بووەتە ئامرازێکی نوێی سەرکوتکردن، چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ دەیان ساڵە بەلوچستان شایەتحاڵی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بووە کە ژنانی کردووەتە ئامانج، لەوانە چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و خوێندکاران، ئەمەش نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە سەبارەت بە فراوانبوونی بازنەی ئەم پێشێلکارییانە و ڕەنگدانەوەی دۆخی ترسناکی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکەدا.

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بەلووچی، وەک دەنگی ونبووانی بەلوچ "VBMP" و ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان حاڵەتی دیارنەمانی ژنانیان لە شارەکانی وەک کویتا، بانجکور، خوزدار و ئاوران لە ساڵانی ڕابردوودا بەڵگە کردووە، هەروەها ئاماژەیان بە زیادبوونی بەئامانجکردنی ژنان لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی جیاواز کردووە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، لە خوێندکاران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە تا کارمەندانی چاودێری تەندروستی و منداڵانی کچ.

 

چالاکوانان هۆشداری دەدەن لەوەی کە بەئامانجگرتنی ژنان بەهۆی ئەو پاڵنەرانەوەیە کە لە قڕکردنی تاکەکەسی زیاتر درێژدەبێتەوە، ئامانجیان چاندنی ترسی ڕوگەزی و لاوازکردنی تۆڕەکانی داکۆکیکردن و تێکدانی سەرمایەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە بەلووچەکانە.

 

ڕاپۆرتەکان چەندین جار ڕۆڵی دەزگا نیمچە سەربازی و ئاسایشییەکان، وەک هێزەکانی سنووری، یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگا هەواڵگرییەکانیان لە چەندین حاڵەتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدا ئاشکرا کردووە، حکومەتی پاکستان ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە سەربەخۆ و کاریگەرەکان و ڕێوشوێنە دادوەرییە شەفافییەکان بۆ ڕوونکردنەوەی دۆسیەکان و دڵنیابوون لە دادپەروەری بە کردەوە بوونی نەماوە، دەزگا نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە لە نەبوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ئەو بێ سزایەی کە تاوانباران بەهرەمەندن.

 

وەڵامنەدانەوە دەرئەنجامی ترسناک و فرەلایەنەکانی هەیە، لە داڕمانی ئابووری و دەروونی خێزانەکان و بێبەشکردنی پشتیوانی منداڵان، تا دەگاتە بەردەوامبوونی کولتووری ترس و خۆسانسۆری کە بەشداری مەدەنی و ناڕەزایەتی کەمدەکاتەوە، بەئامانجکردنی ژنان بە تایبەتی کاریگەریی قووڵی ئاماژەی و پراکتیکی هەڵدەگرێت، بەرگریکارانی مافەکانی ژنان بێدەنگ دەکات و تۆڕەکانی پشتیوانی کە ژنان بە شێوەیەکی گشتی لە کۆمەڵگەی بەلووچدا پێکیدەهێنن، تێکیان دەدات، ئەم جۆرە دەستکاریکردنە ڕەگەزییە پرۆسەیەکی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی و سیاسییە کە کاردانەوەی دەبێت لە سەرانسەری نەوەکاندا.

 

ڕێکخراوەکانی وەک ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هیومان ڕایتس وۆچ و ئاژانسە هەواڵییە سەربەخۆکان ڕاپۆرت و دۆسیەیان بڵاوکردۆتەوە و شارەزایانی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی چالاکوانە دەستبەسەرکراوەکان و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیان کردووە، بەڵام تا ئێستا فشارە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە میکانیزمی بەستنەوە یان لێکۆڵینەوەی تەواو سەربەخۆ دابمەزرێنن، دەستبەسەرکردن و سنووردارکردنەکانی ئەم دواییە کە بەسەر چالاکوانانی وەک مەهرانج بەلووچدا سەپێنراون، ئەمە نیگەرانیەکانی زیاتر کردووە.

 

بەئامانجکردنی ژنان ڕەنگدەداتەوە دوو گۆڕانکاریە : یەکەم، قووڵبوونەوە و لاوازی ستراتیژی سەرکوتکردن، کە لە قڕکردنی جەستەیی تێدەپەڕێت بۆ ئامرازە ئاڵۆزترەکانی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی، دووەم، هەوڵدان بۆ لەناوبردنی توانای بەکۆمەڵ و تۆڕەکانی داکۆکیکردن کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەوری ژنانی دیل پێکهاتبوون، لە نەبوونی لێپرسینەوە و چاودێریدا، ئەم پرۆسەیە ڕەنگە ببێتە هۆی ئاساییکردنەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی سەرکوتکردن لەسەر بنەمای ڕەگەز.