دوو ژنی فۆتۆگرافەر خەڵاتی نێودەوڵەتییان بەدەست هێنا
دامەزراوەی جیهانی فۆتۆپرێس، دوو فۆتۆی دوو ڕۆژنامەوانی ژنی بە ڕەگەز ئێرانی لە لیستی براوەی خەڵاتی، فۆتۆی ڕۆژنامەوانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاری کرد.
ناوەندی هەواڵ
لە ١٥ی ئەم مانگەدا هەردوو فۆتۆگرافەری ژن "نيوشا تافاكليان و فرشت ئیسلاحی" وەک یەکێک لە باشترین فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی هەڵبژێردران لە جیهاندا، کە بە شێوەی ئۆنلاین پێشبڕکێی باشترین فۆتۆی ڕۆژنامەوانی بە بەشداری ١٣٠ وڵات و ٤٣١٥ فۆتۆگرافەر بەڕێوە چوو.
نيوشا تافاكوليان، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا دەستی بە کاری وێنەگرتن کردووە و چەندین خەڵاتی جیاجیای بەدەستهێناوە لە کارەکەیدا، وە زیاتر تیشکی خستووەتەسەر کێشەکانی ژنان، پلەی سێیەمی لەبەشی هەواڵی گشتی خەڵاتی فۆتۆی ڕۆژنامەوانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەدەست هێنا.
فەرشت ئیسلاحی خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە شانۆ لە زانکۆی هونەرەکانی تاران، هەروەها دوو خەڵاتی لە فیستیڤاڵی فۆتۆگرافیی میدیای "دانێت" بەدەستهێناوە.
فەرشت، لە وێنەی وەرزشیدا، پلەی سێیەمی لە "ماتەمینی باڵندەکە" بەدەست هێنا، چیرۆکی ژیانی وەرزشکارێک بوو پێشتر توشی پێکانی دڕکە پەتک ببوو.
دامەزراوەی وێنەی ڕۆژنامەوانی جیهانی لە ساڵی ١٩٥٥ لە ئەمستردام دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١١وە ئەم دامەزراوەیە پێشبڕکێی وێنەی ڕۆژنامەوانی جیهانی ڕێکخستووە، کە یەکێکە لە پێشبڕکێ گرنگەکانی بواری وێنەگرتنی دۆکیومێنتاری و هەواڵ.
ت.پ