بۆ یەکسانی ڕەگەزی یاسایەکی نوێ لە ئەمریکادا ئامادە دەکرێت

لە ئەمریکا ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی یاسایەک کە یارمەتی نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی بدرێت لەسەر کار.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای پێدانی مافی ڕەگەزی، بەو شێوەیەش کۆتای بە دەیان ساڵ جیاکاری نێوان ژن و پیاو دێت، ئەو پڕۆژە یاسایە ئاسانکاری دەکات بۆ دادگایکردنی ئەو خاوەن کارانەی جیاوازی ڕەگەزی دەکەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام جیاوازی لەنێوان ژن و پیاو دەکات کە هەمان کار دەکەن، هەرچەندە یەکێکن لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بەڵام پڕۆژە یاساکە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توند بووەتەوە لەلایەن یاسادانەرانی کۆمارییەوە.

 

لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایەی لەلایەن دیموکراتەکانەوە ئامادە دەکرێت، کابینەی سەرۆک جۆ بایدن پشتگیریان دەکات و دەڵێن "پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو جیاوازی ڕەگەزییەی لە موچەی ژنان و پیاواندا هەیە، کە ٢٨ سەنتە بۆ هەر دۆلارێک بۆ پیاوان".

 

ئەم پڕۆژە یاسایە یەکەم یاسایە کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر کرابێت، لە ساڵی ٢٠٠٩دا یاسای لیلی لیدبێر لەلایەن بارەک ئۆباما سەرۆکی پێشوی ئەمریکا واژۆی لەسەرکرا.

لیلی لیدبێر لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٨، داواکاری گشتی بوو لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە و چالاکوانی ژنانیش بوو، لە ساڵی ١٩٦٤دا کۆنگرێس یاسایەکی نوێی بە ناویەوە دەرکرد.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری OECD کردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە ئەمریکا تاکە وڵات نییە کە جیاوازی ڕەگەزی تێدا ئەنجام دەدرێت، بەڵکوو لە هەریەک لە وڵاتانی وەک ژاپۆن، مەکسیک، فینلەندا، کۆریا و ئیسرایلیش هەمان جیاوازی ڕەگەزی ئەنجام دەدرێت.

 

ت.پ