دوو ژن لە کرماشان بە چەک کوژران لەلایەن پیاوێکەوە
لە پاریزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ژن لەلایەن پێکەوە بە چەک کوژران.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، ئەمڕۆ لە گەڕەکی گوڵستان لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو خوشک بە دەستی هاوژینی یەکێکیان بە چەک دەکوژرێن، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەیان نادیارە و بکوژەکە هەڵهاتووە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە وڵاتی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، کوشتنی ژنان ڕووی لە زیادبوون کردووە، ژنان بە بیانووی شەرەف و بە ناوی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن هاوژین و خێزانەکانیانەوە دەکوژرێن، هەموو ئەمانەش بەهۆی نەبوونی یاسای پاراستنی ژنان و سزای تاوانبارانی کوشتنی ژنان ڕوودەدەن و تا دەچێت ڕێژەکەی لە زیادبووندایە.
ت.پ