لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی رولاند غاروس دوو یاریزان سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی

لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی رولاند غاروس کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، ئارینا سابالینکا یاریزانی بیلاڕوسی و ئیغا سواتێک یاریزانی پۆڵەندی کە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە، سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی رولاند غاروس.

ناوەندی هەواڵ

 

پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسی دووەمی چوار پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامە کە لە رولاند غاروس ساڵانە لە پاریس بەڕێوەدەچێت. بەهۆی ڕووبەری گڵییەوە بە یەکێک لە قورسترین پاڵەوانێتییەکان دادەنرێت، کە پێویستی بە لێهاتوویی تایبەت هەیە لەلایەن یاریزانەکانەوە.

ا

ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی، یاریزانی تێنسی سەرزەوی جیهانی، دوای ئەوەی ڕۆژی ١ی حوزەیران بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە ئاماندا ئەنیسیمۆڤای ئەمریکی، یاریزانی پلە ١٦ی جیهان، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا بەدەستهێنا.

 

سابالێنکای تەمەن ٢٧ ساڵ کە ٢٠ جار پاڵەوانی بەدەستهێناوە، ڕووبەڕووی جەنغ تشينوين یاریزانی چینی دەبێتەوە کە پلەی حەوتەمی جیهانە.

 

هەروەها ئیغا سواتێک یاریزانی ژمارە پێنجی جیهانی و پاڵەوانی بەرگریکاری پۆڵەندیش سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی ١-٦، ٦-٣، 7-5 لە ئیلێنا ڕیباکینا، پاڵەوانی پێشووی ویمبڵدۆن، کازاخستانی بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنەی ئیگا سواتێک لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆکراینی دەبێتەوە، کە لە جاسمین پاولینی ئیتاڵی کە پلەی چوارەمی جیهانی بەدەستهێناوە بردەوە.