دوو منداڵ لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵەکەیاندا، دووکچ سووتان و زیانی زۆریش بەرماڵەکەیان کەوت.

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵەکەیاندا، دووکچ سووتان و زیانی زۆریش بەرماڵەکەیان کەوت.

گەرمیان

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

 

حسین عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە ژنها"ی ڕاگەیاند: لە ماڵێکی گەڕەکی ڕزگاری بەهۆی تەقینەوەی گڵوپەوە ئاگر کەوتووەتەوە و دوو کچ کە تەمەنیان پێنج ساڵ و سێ ساڵ بوو، سووتان و گیانیان لەدەستداوە.

 

وتیشی: منداڵەکانی ناویان شاڤین و هاڤین'ە، زیانی زۆر بەر خانووەکەیان کەوتووە.

 

ت.پ