دەوڵەتی تورکیا دۆسیە بۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە دەکاتەوە
نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە، بە تۆمەتی "ئەندامی ڕێکخستن" دۆسیە بۆ پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەکاتەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە بەرامبەر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ئاگری، دیلان دیرایەت تاشدەمیر دۆسیە دەکرێتەوە لە لایەن نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزیری ناوخۆی تورکیا سلێمان سۆیلو، پڕوپاگەندەی دەربارەی ئەو پەرلەمانە کردووە بەوەی دیلان چووەتە چیای گارە و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن"دا لە لایەن داواکری گشتی شاری ئەنقەرەوە لێکۆڵینەوە دەستی پیکردووە.
ت.پ