دوای گەشتێکی سەخت لە ئاوارەبوون و شەڕ ئامۆل شێرپەنجەی تێپەڕاند
منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە سودان تووشی گرفت دەبن، دوای ئەوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر شەڕ لە وڵاتەکەیان دەستیپێکرد، تووشی بارودۆخی سەخت دەبن.
ئایە ئیبراهیم
سودان- لەناو کێشەو شەڕ لە سوداندا، ئامۆل ئەبو مەعالی عەبدولمەجید و خێزانەکەی توانیان ڕووبەڕووی ئەو تەحەددای و سەختییانە ببنەوە کە دوای جێهێشتنی خەرتومی پایتەخت و گەشتیان بۆ ناوچەی حاج یوسف و دواتر بۆ پۆرت سودان و شاری مەروە لە باکووری سودان بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گورچیلەی کچەکەیان ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بەرەنگاری ببنەوە.
لەو نەخۆشخانەیەی کە ئامۆل ئەبو مەعالی عەبدولمەجید چارەسەرەکانی تێدا وەرگرتووە، خێزانەکەی ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە لەگەڵ تیمی چارەسەرکردن ئاهەنگی چاکبوونەوەیان گێڕا، کە دوای ٧ مانگ لە چارەسەرکردن ڕایانگەیاند، لەم مەڕاسیمەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە پزیشکی چارەسەرکەر و تیمی چارەسەرکردن و خۆشی و یاریزانی ئامۆلیش بە ڕوونی لە نێویاندا دەرکەوت.
پزیشک ئاڵا قاسم، پسپۆری یەکەی وەرەمی منداڵان لە شاری مەڕوە و پزیشکی چاودێر لە ئامۆل، وتی: لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی ڕابردووەوە دەستمان بە کارکردن کرد لە یەکەی ناوەندی گەرەنتی وەرەم، چارەسەریان دەستی پێکرد.
بێگومان بارودۆخی ئامۆل عەبدولمەجید یەکەم کەیس نییە، بەڵام زۆر حاڵەتی تری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە هەن کە گەیشتوونەتە قۆناغی چاکبوونەوە، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە کە ئامۆل عەبدولمەجید و خێزانەکەی ڕووبەڕووی بارودۆخی جیاواز بوونەتەوە لە کاتێکدا شەڕ لە وڵاتەکەیان بەردەوام بوو لە بارودۆخێکی جیاوازدا، گەڕان بەدوای چارەسەرییان ئەزموونکردووە.
ئیقبال ئەحمەد عوسمان، دایکی ئامۆل عەبدولمەجید دەڵێت "بەهۆی دۆزینەوەی وەرەمێکی شێرپەنجەیی نەشتەرگەری لابردنی گورچیلە ئەنجامدرا، دواتر گواستراینەوە بۆ دانیشتنەکانی چارەسەری تیشکی لە شاری مەروە، لەوێ بۆ ماوەی ٧ مانگ بەردەوام بووین لە چارەسەرکردن و ١١ جار چارەسەری تیشکیمان بۆ ئەنجامدا تا چاکبووەوە.
منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە سودان دووچاری کێشە دەبنەوە، چونکە دوای شەڕی وڵاتەکەیان، خەرتوم کە ناوەندی سەرەکی چارەسەرکردنیان بوو، ئیتر دەستی پێنەدەگەیشت. دوای ئەوە چوونە شارۆچکەی ود مەدنی کە ناوەندی چارەسەری شێرپەنجەی منداڵانی تێدابوو، بەڵام دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەکە لەلایەن هێزی پشتیوانی خێراوە تەحەدایەکی نوێی خستە بەردەمیان، ئەمەش ناچاری کردن بگوازرێنەوە بۆ ویلایەتی دیکە، کە دامەزراوەی چارەسەری بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە هەیە.
ئاسلێ محەمەد، پسپۆڕی دەروونناسی و بەدواداچوون بۆ حاڵەتی ئامۆل، وتی: نوسینگەمان خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بە هەموو نەخۆشەکان دەکات، بەتایبەتی بۆ منداڵان، لەوانەذش ئامۆل عەبدولمەجید، دوای سەختی سەفەر و بارودۆخی جەنگ کە هەمووانیان خستە ژێر فشاری دارایی و دەروونییەوە، پەیوەندیمان پێوە کرد، توانیمان هاوکاری بژێوی ژیانی خێزانەکەی بکەین و پێداویستییە پزیشکییەکانی دیکەیان بەناوی نەخۆشخانەکە بە هاوکاری ڕێکخراوی شێرپەنجەی منداڵانی سودان دابین بکەین. هەروەها لە کۆتاییدا هیوای ژیانێکی باشتری بۆ ئامۆل عەبدولمەجید و هیوای تەندروستی بۆ هەموو ئەو منداڵانەی خواست کە چاوەڕێی چاکبوونەوەن.