دوای دەستدرێژیکردنە سەر یاریزانە ژنەکان بانگەواز بۆ لێکۆڵینەوە و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەکرێت

لە میانی یاری تۆپی باسکە لە نێوان "عنابە" و"سريع علی منجلی" لە جەزائیر، توندوتیژی سەریهەڵدا، لە نێوان خراپی ڕێکخستن و نەبوونی ڕێوشوێنی ئاسایشی پێویستدا، دەستدرێژی جەستەیی کرایە سەر یاریزانان.

جەزائیر

 

ڕووداوی دەستدرێژی کردنە سەر یاریزانان لە هۆڵێکی فرە وەرزشی لە شاری عنابە پایتەختی جەزائیر ڕوویداو ڕەنگدانەوەی پێویستی بەپەلەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی یاریزانانی ژن، پاراستنی ڕۆحی کێبڕکێی دادپەروەرانە و دڵنیابوون لەوەی وەرزش لە چوارچێوەی بەرزی خۆیدا بمێنێتەوە.

 

کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی وەرزشی ژنان ڕۆژی ٣٠ی ئایار ڕایگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و  ئەو ڕووداوە ڕاستەقینەیەیان بە تاوان زانی کە لە کاتی یاری باسکەدا لە نێوان تیپی ژنانی "عنابە" و تیپی"سريع علی منجلی" ڕوویدا، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕەتکردنەوەی ڕەهای خۆی بۆ هەر جۆرە توندوتیژییەک دووپات کردەوە، بەتایبەتی کاتێک کاریگەری لەسەر وەرزشی ژنان هەیە، کە کۆمەڵەکە هەوڵی پاراستن و پەرەپێدانی دەدات.

 

یاری باسکەی ژنانی ئەم دواییەی نێوان تیپی ژنانی  "عنابە" و تیپی "سريع علی منجلی" کە لە هۆڵێکی فرە وەرزشی لە شاری عنابە بەڕێوەچوو، ڕووداوی ناخۆشی توندوتیژیی بەخۆیەوە بینی، کە ناڕەزایی بەربڵاوی لای هاندەران و کۆمەڵگەی وەرزشی لێکەوتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەواڵەکان بڵاوبوونەوە کە یاریزانانی تیپی سەردانکەر تووشی دەستدرێژی جەستەیی و بەکارهێنانی چەکی تەقێندراو لەناو هۆڵەکەدا بوون.

 

بەپێی شایەتحاڵی لایەنە ئامادەبووەکانی هۆڵەکە، یارییەکە لە پێشبڕکێیەکی وەرزشییەوە گۆڕا بۆ دیمەنێکی ناوەرزشی. کەسانی بێ مۆڵەت هێرشیان کردە سەر یاریگاکە و یاریزانانی "سريع علی منجلی"، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەڕوونی نەبوونی ئاسایش و ئاژاوەی ڕێکخراوەیی بوو.

 

دونیا حجاب، پێشەنگی کۆمەڵەکە  ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە عنابە ڕوویدا نوێنەرایەتی بەها ڕاستەقینەکانی وەرزشی جەزائیر ناکات،  ڕەنگدانەوەی ئەخلاقی کۆمەڵگا نییە. جەختیشی کردەوە کە کۆمەڵەکە لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرسە دەکات، هیچ هەوڵێک ناپارێزێت لە فشارخستنەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە و پێدانی ڕوونکردنەوە بۆ بۆچوونی گشتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا کە وەزارەتی لاوان و وەرزش و فیدراسیۆنەکان کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی لە یاریگاکاندا، دەبینین ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە دەخزێنە ناو وەرزشی ژنانەوە، ئەمەش داوای هەڵوێستێکی ڕاستەقینە و یەکلاکەرەوە دەکات بۆ کۆتاییهێنان.

 

شایەنی باسە، وەزیری لاوان و وەرزش، هەروەها وەلید سادی، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر پێشتر جەختیان لەسەر توندکردنەوەی ڕێوشوێنی سزایی بەرامبەر هەر کەسێک کردووەتەوە کە بەشداربێت لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لەناو دامەزراوە وەرزشییەکان.

 

کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی وەرزشی ژنان داوای پاراستنی باشتر بۆ وەرزشوانانی ژنان دەکات لەکاتی پێشبڕکێکاندا دڵنیابێت لەوەی وەرزش لە چوارچێوەی بەرزی خۆیدا بمێنێتەوە لە کێبڕکێی دادپەروەرانە، ئەخلاق، پەروەردەی جەستەیی و تەندروستی، دوور لەو تەڵانەی کە دەتوانێت مەترسی لەسەر داهاتووی وەرزشی ژنان دروست بکات.