دوعا نەجار، دەنگی ژنان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان
دوعا نەجار بووە دەیەمین ژن کە توانی ببێتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی میسر و ئامانجییەتی لە سەندیکاکەدا کۆمیتەیەک بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس بنیادبنێت.
قاهیرە
ڕۆژنامەنووس دوعا نەجار بووە براوەی بۆردی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی میسری، لەدوای پێشبڕکێیەک لە ڕۆژی هەینی ٢ی نیسان، لەو پێشبڕکێیەدا دوعا ١٠٧٨ دەنگی بەدەستهێنا.
لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی میسر لەساڵی ١٩٤١دا چوار ڕۆژنامەنووسی ژن بەشداربوون تێیدا، بەڵام لە دوای دامەزراندنی سەندیکاوە هەتا ئەمڕۆ، تەنها نۆ ڕۆژنامەنووسی ژن توانیویانە ئەندامێتیان هەبێت لە سەندیکاکەدا، ئەوانیش: ئامینە ئەلسەید، نەوال مەدکور، ئامینە شەفیق، فاتمە سەعید، بەهیرە موختار، شویکار تەویڵە، عەبیر سەعدی و حەنان فیکری بوون.
دوعا نەجاریش بووە دەیەمین ڕۆژنامەنووسی ژن بۆ کە توانی ببێتە ئەندامی بۆردی سەندیکاکە و دەنگی ژنانی میسر بێت، بەتایبەت لەدوای ئەوەی ژنان لە ئەنجومەنەکەدا ئامادە نەدەبوون بۆ چەندین ساڵ.
ڕۆژنامەنووس دوعا لە بەرنامەی هەڵبرژاردنەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجییەتی کۆمیتەیەکی ژنان لەناو سەندیکاکەدا بکاتەوە بۆ چارەسەرژردنی کێشەی ژنانی ڕۆژنامەنووس، جگە لەوەش لە بەرنامەی کارەکەیدا ئەوە هاتووە کە هەوڵ دەدات بۆ یارمەتیدانی ئەو ڕۆژنامەنووسە ژنانەی لە دەرەوەی قاهیرەدان، تا یارمەتییان بدات لە بەدەستهێنانی شوێنی نیشتەجێبوون و هەلی کار، بەهۆی نەبوونی هەلی کار بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووسی گوند و پارێزگاکانی دیکەی میسر.
ت.پ