ڕۆژی جیهانی پاکبوون لە سوڕی مانگانە

ڕۆژی جیهانی "پاکبوون لە سوڕی مانگانەدا" تەرخانکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ ژنان و دروستکردنی گفتوگۆی کراوە تایبەت بەو ڕۆژە.

ناوەنی هەواڵ

 

ڕۆژی جیهانی "پاکبوون لە سوڕی مانگانە" ڕۆژێکی ساڵانەی هۆشیارییە لە ٢٨ی ئایاردا بۆ تیشک خستنەسەر گرنگی بەڕێوەبردنی پاکی لە ئاستی جیهانیدا بۆ ژنان لە هەموو نەتەوە و ناوچە جیاوازەکاندا، لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن ئێن جی ئۆ واش یونایتد لە ئەڵمانیاوە ئەم هەڵمەتی هۆشیارییە دەستیپێکرد و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەبرا.

 

لە وڵاتانی گەشەسەندوودا زۆربەی کات هەڵبژاردنی ژنان بۆ کەرەستەی پاکی مانگانە سنوردار دەکرێت بەهۆی تێچوون و بەردەستی و نۆرمی کۆمەڵایەتی، ئاسانکاری پێویست بۆ تەندروستی و دەستگەیشتن بە بەرهەمە تەندروستییە ژنانەکان گرنگن، بەڵام کردنەوەی گفتوگۆ و دروستکردنی پەروەردەی پێویست بۆ ژنان و کچان گرنگییەکی زیاتری هەیە، توێژینەوەیەک دەریخستووە کە نەبوونی دەستگەیشتن بە بەرهەمی بەڕێوەبردنی پاکی مانگانە دەتوانێت کچان لە ماڵەوە بهێڵێتەوە لەو ماوەیەدا یان هەر مانگێکدا.

 

ڕۆژی پاکبوونی سوڕی مانگانە، هەڵمەتێکی هۆشیارییە بۆ ئاشکراکردنی زانیاری لە میدیاکاندا، بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە، ئامانجی ئەو ڕۆژە ئەوەیە کە داکۆکی لە یەکخستنی بەڕێوەبردنی پاکی مانگانە بکات بۆ بەرنامە و سیاسەتی جیهانی و نەتەوەیی و ناوخۆیی.