سەرکەوتنی ژنانی کوردستان لە خولی یەکەمی تۆپی سەبەتەی ژنانی ئێران

هەڵبژاردەی تۆپی سەبەتەی ژنانی کوردستان توانی پلەی دووەمی سوپەرلیگ بەدەستبهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

تیپی تۆپی سەبەتەی ژنانی کوردستان بەشداری خولی تۆپی سەبەتەی ژنانی ئێرانیان کرد و توانیان بە ڕکابەری لەگەڵ تیپی مۆڵتی کافێی شاری مەشهەد، لە هۆڵی ئازادی شاری سنە بگاتە خولی کۆتایی و مۆڵەتی بەشداری لە سوپەرلیگی تۆپی سەبەتەی ژنان وەربگرێت.

 

لە ڕۆژانی ٣-٥ی ئایار، یاریزانانی سروە زەرغامیان لە دوو یاری کۆتایدا کە لە ئەسفەهان بەڕێوەچوو، لەگەڵ زه‌وب ئاهەن کێبڕکێیان کرد، لە هەردوو یارییەکەدا بە جیاوازی ٤١-٧٦ و ٤١-٦١ خاڵ شکستیان هێنا و لە پلەی دووەمدا مانەوە.

 

وەرزشکارانی کوردستان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، هاوکات تیپی تۆپی سەبەتەی ژنانی کوردستان پێویستیان بە پشتیوانی هەیە تا بتوانن لە بەشداریکردنیان لە سوپەرلیگی تۆپی سەبەتەی ژنانی ئێران لە پلەی یەکەمیدا بمێننەوە.