خەڵکی مەخمور ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی تورکیان کرد بۆ سەر زاخۆ

دانیشتوانی کامپی ئاوارەکانی مەخمور لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر گوندی پەرەخی زاخۆ شەرمەزار کرد.

مەخمور

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٠ی تەمموز هێرشی کردە سەر گوندی پەرەخی لە زاخۆ لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٩ هاوڵاتی عێراقی کە ژن و منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسیش برینداربوون، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی زاخۆ، دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکانی مەخمور بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانییان بڵاوکردەوە.

 

چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ پاکڕەوان دەستیپێکرد، بێوار ئونڤەر، لەسەر ناوی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی گەلی مەخمور، وتارێکی پێشکەشکرد و تیشكی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و وتی: دەوڵەتی تورکیا گوندی پەرەخی لە زاخۆ بۆردومان کرد، وەک گەلی کامپی ئاوارەکانی مەخمور پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای شیفا بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئەم هێرشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەک هەمیشە بۆ سەر دانیشتوانی مەدەنی ئیدانەی دەکەین.

 

"دەوڵەتی تورکیا لە هەموو شوێنێک هێرش دەکات"

لە درێژەی وتارەکەیدا بێوار ئونڤەر ڕایگەیاند کە لە ڕاپۆرتی سی پی تیدا ئاشکرا بووە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا ١٣٨ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژراون، "دەتوانین بەئاشکرا بڵێین ئەم هێرشە بۆ نەبوونی هەڵوێست و بێدەنگی حکومەتی هەرێم و عێراق دەگەڕێتەوە. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیان هه‌بووایه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م هێرشه‌ دووباره‌ نه‌ده‌بووه‌وه‌ و منداڵ و ژن و هاوڵاتی نەدەکوژران، ئەمڕۆ دەبینین کە دەوڵەتی تورکیا دەستی گرتووە بەسەر هەرشوێنێکدا کۆچبەری و ماڵوێرانی دروستبووە، وەک گەلی کورد کە زۆرترین زیانی ئەم هێرشانەی بەرکەوتووە، دەبێت هەڵوێستی جدی بنوێنرێن و بە کردەوە نیشان بدرێن. خەڵكی عێراق بە كۆمەڵ بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كرد، بەڵام بەرپرسێكی حكومیمان نەبینی. لە شەنگال کۆمەڵکوژی کرا دەسەڵاتدارانی عێراق و حکومەتی هەرێم و هەموو جیهان بێدەنگ بوون، لە مەخمور ڕوویدا، لە هەرێمی باشووریش داگیرکاری بەردەوامە. بۆیە پێویستە هەڵوێستێک لە دژی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتی تورک بنوێنرێن و پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی  تورکیا نەبێت.