دەستپێکردنی کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان؛ بەرەو سووریایەکی لامەرکەزی دادپەروەر و دیموکراتیک
لە چوارچێوەیەکی زیندوو و هەمەچەشندا، کۆنفرانسی "هاوپەیمانی ژنان: بناغەی بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتی لە سوریایەکی لامەرکەزی یەکگرتوودا" دەنگی ژنان بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەکاتەوە.

حەسەکە
کۆنفرانسی ژنان رۆژی ٢٠ی ئەیلوول لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، کۆنفرانسەکە لەلایەن کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕێکخراوە، بە بەشداری نزیکەی ٦٠٠ میوان.
کۆنفرانسەکە بەناونیشانی "هاوپەیمانی ژنان: بناغەی بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتی لە سوریایەکی لامەرکەزی یەکگرتوودا"، بە نمایشێکی هونەری دەستیپێکرد کە کەشێکی داهێنەرانە و خۆشی بۆ زیادکرد، دوای دانیشتنەکە هۆڵی کۆنفڕانسەکە پێکهێنرا، دانیشتنەکەش بە وتارێک لەلایەن ڕێحان لوقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار دەکرێتەوە.
پاشان وتارەکانی نوێنەرانی گروپەکانی ژنان بەدوای خۆیدا دێن، سەرەتا بە وتارێکی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کە خود عەلی پێشکەشی دەکات، دواتر وتارێک بەناوی ژنانی کۆمەڵگەی دروز و دواتر وتارێک بەناوی ژنانی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان و وتارێکی یەکێتی ژنانی سووریا کە لەلایەن حورو سیلڤا ئاسیا پێشکەش دەکرێت، دواتر ئاریف قەسبیان وتارەکەی ئەنجومەنی ژنانی ئەرمەنستان پێشکەش دەکات.
پاشان کورتەیەک لە قۆناغەکانی شۆڕشی ژنان لە ناوچەکەدا دەخرێتەڕوو، دواتر زنجیرەیەک وتاری سیاسی و ڕێکخراو پێشکەش دەکرێت، کە بە وتارێکی فەوزە یوسف، ئەندامی بەڕێوبەری دەستەی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) دەستپێدەکات، دواتر وتارێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دەبێت، لەگەڵ وتارێک بەناوی ئەنجومەنی ژنانی سووریاوە پێشکەش دەکرێت کە لەلایەن سوهەیل سانوح، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنەکەوە پێشکەش دەکرێت، دواتر وتارێکی حورو سەباح، وتارێکی ئەنجومەنی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەم بەشە بە وتارێکی پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی و دواتروتاری کۆلی جافۆ یەکێتی ژنانی ئێزدی کۆتایی پێدێت.
هەروەها بەرنامەی کۆنفرانسەکە دانیشتنێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی بۆچوون و بەشدارییەکانی ئامادەبووان لەخۆدەگرێت، یان بە شێوەی کەسی یان لە ڕێگەی زوومەوە، بە راگەیاندراوێک کۆتای دێت کە دیارترین پێشنیار و دەرئەنجامەکانی تێدایە دوای ڕۆژێکی پڕ لە گفتوگۆ و بەشداریکردن و دیدگای جۆراوجۆری ژنان.