دەستگیرکردنی خلود باشراحیل مشتومڕ لەسەر ئازادییەکانی تاک و چەوساندنەوەی ژنان دروست دەکات

دەستگیرکردنی خلود باشراحیل، نمایشکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری هەزرەمەوت و زیندانیکردنی کاردانەوەی تووڕەیی و مشتومڕ لەسەر ئازادییەکانی تاک و چەوساندنەوەی ژنانی بەدوای خۆیدا هێنا.

یەمەن

 

دەستگیرکردنی خلود باشراحیل، نمایشکار لەگەڵ هاوژینەکەی تیشک دەخاتەسەر ڕادەی ئەو ئاستەنگییانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە یەمەن لەکاتێکدا هەوڵدەدەن بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی.

 

مشتومڕەکان لە یەمەن پەرەی سەندووەو دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی شاری هەزرەمەوت خلود باشراحیل و هاوژینەکەیان دەستگیرکرد، چونکە وێنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەبێ حیجاب و عەبا بڵاوکردەوە، ئەمە جگە لە کلیپێکی ڤیدیۆیی کە تیایدا وازهێنانی لە حیجابەکەی ڕاگەیاند و بانگەوازەکەی بۆ ئازادی کرد.

 

هەزاران کەس پشتگیری خۆیان دەربڕی و داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان کرد، وەک هێرشێکی ئاشکرا بۆ سەر ئازادییەکانی تاک و مافەکانی ژنان دەیبنن.

 

هەڵوێستەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

 زۆرێک لە چالاکوانانی مافی مەدەنی سەبارەت بە گرنگی ئەم کەیسە لە تیشک خستنە سەر ئەو ئاستەنگییانەی ڕووبەڕووی ژنان لە یەمەن بووەتەوە، لەوانە سامیە عومەر، چالاکوانی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکرد، دەستگیرکردنی خلود باشراحیل ئاماژەیە بۆ ئەو ئاستەنگییانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کۆمەڵگە تەقلیدییەکاندا وتی: ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بزانین ئازادی کەسی مافێکی سەرەتاییە بۆ هەمووان، ئەم ڕووداوە نوێنەرایەتی چەوساندنەوەی ڕاستەوخۆی ژنان دەکات و گەورەیی ئەو ئاستەنگییانە نیشان دەدات کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی.

 

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خلود باشراحیل ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسایشی شاری موکلا مەرجی ئازادکردنی خلودو هاوژینەکەی داناوە، سڕینەوەی  وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی کەبەبێ حیجاب دەردەکەوێت، هەروەها وەک نمایشکار کار نەکات، جگە لەوەی کە دەیانخەنە ژێر دانیشتنێکی ڕاوێژکاری ئایینی، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد بکرێن.

 

هۆشداری لە سەرکوتکردن

 ئەم ڕووداوە پرسیاری لەبارەی مافە سەرەتاییە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان لە یەمەن وروژاند و چۆن دەکرێت بڵاوکردنەوەی وێنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە چاوی یاسادا مەترسیدارتر بێت لە تاوانەکانی وەک گەندەڵی یان توندوتیژی؟ چالاکوانان داوایان لە دەسەڵاتداران کرد کە بیر لە ڕێبازی خۆیان بکەنەوە بۆ پرسەکانی پەیوەست بە ئازادییە کەسییەکان و مافە مەدەنییەکان، هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە چەوساندنەوەی ژنان و وەستانەوە دژی بەهێزکردنیان شەڕێکی دۆڕاوە.