بەهۆی پیشێلکاری دژی ژنان غەدیر بەرەکانی، لە زیندانی ناوەندی شاری سەنعا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە ڕووداوێکی دیکەدا کە ڕەنگدانەوەی ڕادەی پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکانی حوسییەکانە، غەدیر بەرەکانی، لە زیندانی ناوەندی شاری سەنعا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەم ڕووداوە زیاد بوو بۆ زنجیرە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە سەنعای پایتەخت، شاهیدی چەندین جار پێشێلکاری لە دژی ژنانی زیندانیانن، لە ئەشکەنجەی دەروونی و مامەڵەی خراپەوە تا خۆکوشتنی دڵتەزێن، ئەمەش نیگەرانییەکی بەرفراوانی لەنێو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا دروستکردووە، کە جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەم ڕووداوانە ڕەنگدانەوەی ژینگەیەکی کوشندە و نەبوونی سەرەتاییترین پێوەرەکانی پاراستن و مامەڵەی مرۆڤانەن.

 

هاوپەیمانی "ژن بۆ ئاشتی" لە یەمەن و "کۆمەڵەی داکۆکی لە ژنانی دەستدرێژی کراو و ڕزگاربووانی زیندانەکانی حوسییەکان" ١٣ی کانوونی دووەم لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، ڕایانگەیاند کە غەدیر بەرەکانی، زیندانی بە هەڵواسی لە ناو حەوشەی زیندانی ناوەندیی شاری سەنعا کە لە ژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندایە دۆزرایەوە.

 

ڕوونیکردوەوە، غەدیر ئبەرەکانی لە بەردەم کارمەندانی ئاسایشی زینداندا کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە، دەستوەردانیان نەکردووە بۆ ڕزگارکردنی، بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، ئەمەش بە کەمتەرخەمییەکی گەورە پێناسە کراوە و بەڕێوەبەری زیندانەکەی بە تەواوی بەرپرسیار کردووە لە ڕووداوەکە.

 

لە راگەیاندراوەکەدا، ئەم تاوانە ترسناکەی شەرمەزار کردووە، کە دەکەوێتە چوارچێوەی شێوازێکی دووبارەبووەوە و مەترسیداری پێشێلکاری بەرامبەر بە دەستگیرکراوەکانی زیندانەکانی حوسییەکان، هەروەها زیندانی ناوەندی تەنها لە ماوەی یەک مانگدا دوو خۆکوژی لەنێو ژنانی زیندانیدا بەخۆیەوە بینیوە.

 

سەرنج بۆ ڕووداوێکی پێشووی١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ڕاکێشراوە  کە فاتمە مرغم، زیندانیکراو بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لە ئەنجامدا لوولەی هەناسەی شکاوە، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم ڕووداوە بەڵگەدارە ڕەنگدانەوەی ڕادەی ئەو فشارە دەروونی و ئەشکەنجەدان و مامەڵە خراپەیە کە ڕووبەڕووی ژنانی دەستبەسەرکراو دەبێتەوە.