ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێناو یەکخستنی دەنگیان و هاوبەشیکردنیان، لە بارەگای هەدەپە کۆبوونەوە و جەختیان لە یەکخستنی دەنگی ژنان کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە پێش پێنجەمین کۆنگرەی هەدەپە لە بارەگای گشتی هەدەپە لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە و باسیان لە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ژنانی چالاکوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئا-TJA، ژنانی باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لوتز هانون، سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی جەزائیر، شیرین محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی فەڵەستین، نەوال حەدادین، ئەندامی حزبی شیوعی ئوردن و سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ژنانی عەرەب، خەدیجە ڕیاد، ئەندامی پارتی دیموکراتیکی چەپ و وتەبێژی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئابلە سادات، سەرۆکی یەکێتی کۆمیتەی ژنانی فەلەستین، ئەندامی کۆمەڵەی هەرێمی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ڕوانگەی ژنانی جەزائیر شایەت ئەلجەعفەری لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارییان کرد.

 

"تێکۆشانی هاوبەشی ژنان ڕزگارکەری ژیانە"

ئایشە ئاجار باشاران، لە کۆبوونەوەکەدا وتی: کەمترین کەموکوڕی لە تێکۆشانی ژنانی کوردستان، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەوانەیە بەهۆی نەبوونی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان بێت، تێکۆشانی ژنان بە هاوبەشی بۆ ناسنامەی ژن گرنگە، هەرچەندە هەندێک کات ئەم هاوبەشیکردنە زیانبەخشە و دوژمن دەیەوێت لە هەرکوێ بین ڕاستەوخۆ ڕووبەڕوی هێرشمان بکاتەوە.

 

"سەرنجیان خستە سەر دەستکەوتەکانی ژنان"

خەدیجە ڕیادی، ئەندامی پارتی دیموکراتی چەپ و وتەبێژی باکوری ئەفریقا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: "ئێمە لە کوردستان و تورکیا سەیری دەستکەوتەکانتان دەکەین و بە بنەما دەیانگرین، گرینگی دەدەین بە زیادکردنی تێکۆشانی ژنان"، هەروەها ژنان  ئاماژەیان بەوەدا کە دوای کۆبوونەوەکەیان پەیوەندیان بەردەوام دەبێت.