دەڤریم دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین سەردانی شارەوانی دەرسیمی کرد

دەڤریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین، سەردانی شارەوانی دەرسیمی کرد و جەختی لە گرنگی یەکڕیزی کردەوە و وتی: هیچ شارەوانی و گوند و شارێکمان ڕادەستی سیستم ناکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

دەڤریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین، سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی دەرسیم، بیرسن ئۆرهان و جەڤدەت کۆنەکی کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی یەکڕیزی شارەوانییەکان.

 

"شارێکمان نییە لە دەستی سیستەمدا جێی بهێڵین"

دەڤریم دەمیر لە سەردانەکەیدا وتی: ڕەنگە ئەم شوێنە ئەو شوێنە نەبێت کە لە قەیومەوە وەرمانگرتووە، بەڵام ڕەوتێکی تایبەتی ناوچەکە هەیە، هەر بۆیە لەم ماوەیەدا زۆر سەردان دەکەین، چونکە نابێت هیچ شارەوانی و گوند و شارێکمان ڕادەستی سیستمی دەسەڵات بکەین، وەک هەموو شارەکانی کوردستان، دەرسیم و پێریش بۆ ئێمە گرنگن.

 

"سەردان هێزمان پێدەبەخشێت"

 

جەڤدەت کۆناک، هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم ڕایگەیاند کە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕیوە و دەم پارتی لە داهاتوودا لە پاڵپشتی شارەوانییەکانی ناوچەکانی دیکەشدا دەبێت، بیرسن ئۆرهان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکەی دەڤریم دەمیر دەربڕی و وتی: ئەم سەردانانە نموونەی هاودەنگین بۆ ئێمە و هێندەی تر هێزمان پێدەبەخشن، خۆڕاگری گەل وەڵام بوو بۆ ئەوانەی هەمیشە قەیومیان وەک ئەمانەتێک دادەنا، گەل پشتیوانی ئێمە بوون و بە باوەڕەوە پشتگیریان کردین، هەرگیز دەرفەت نادەین بە داگیرکار و گەندەڵکاران قەیوم دابنێن،  دوای پڕۆسەیەکی توند، شارەوانییەکمان گرتە ئەستۆ کە لەلایەن دامەزراوەی هاوڕێکەمانەوە بەڕێوەدەبرا، دەرسیم ٥ ساڵە نەتوانراوە هیچ قەیومێکی بۆ دابنرێت، بەڵام ساڵانێکە لە ژێر چەتری سیستەمدایە و لە هەموو لایەکەوە بە بنکەکانی پۆلیس دەورە دراوە.

 

لە درێژەی سەردانەکەدا هاوسەرۆکانی ماردین و دەرسیم دیارییان پێشکەش بە یەکدی کرد.