ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەندەنوسیا بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە دوورگەی جاڤای ئەندەنوسیا ڕوویدا بۆ ١٦٢ کوژراو و نزیکەی ٧٠٠ بریندار بەرز بووەوە.

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەم، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٦ پلەی ڕێختەر لە دوورگەی جاڤای ئەندەنوسیا وویداو بەو هۆیەوە دەیان کەسیکوژران و سەدان کەسیش برینداربوون و چەندین بینا زیانیان بەرکەوت.

 

بوومەلەرزەکە کە لە ناوچەی سیانجوری سەربە پارێزگای جاڤا لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری بووە زیانی زۆری گیانی و ماددی گەیاندووەو بەپێی ئامارەکان ١٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی ٧٠٠ کەسیش برینداربوون.

 

بەگوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بەهۆی بوومەلەرزەکە زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ناوچەی سیانجور ئاوارە بوون و بەهۆیەوە سەدان یان تەنانەت هەزاران ماڵ زیانیان پێگەیشتووە و هەروەها دووکان و نەخۆشخانە و خوێندنگایەکی بۆردی ناوچەکەش زیانیان بەرکەوتووە.

 

لەکاتێکدا هێشتا دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا زانیاری کۆدەکەنەوە لەسەر ڕادەی زیان و زیانەکان، ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ڕادەی وێرانکاریی ناوچەکە نیشان ددەدەن و هەروەها دەنگی گریانی منداڵان شارەکەی داگیرکردووە.