٢٦٤ حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆماركراوە

ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی نیشانیدەدات، لە ماوەی ئەمساڵدا ٢٦٤ حاڵەتی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمساڵ ٢٦٤ حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەسلێمانی تۆماركراوە.

 

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە هەفتەی هۆشیاری بەبۆنەی رۆژی جیهانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە رۆژی ٢٨ی تەمموز بڵاویکردبووەوە هاتووە، " لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمساڵ ٢٦٤ حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەسلێمانی تۆماركراوە."

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لەماوەی شەش مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەشاری سلێمانی حەوت تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی  و ٢٥٧ تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری بی  لەو نەخۆشخانەیە چارەسەریان وەرگرتووە."