کارەبای عێراق: نوێکاری لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ ئوردن دەکات

وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئامانجی دابینکردنی کارەبای پێویست کار لەسەر پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئوردن دەکات پاش تەواوبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی کارەبای عێراق لەم دواییانەدا نوێکارییەکانی لەبارەی پلانەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەنێویاندا وڵاتانی کەنداو و تورکیا بڵاوکردەوە.

 

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وادەی دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی پەیوەندیکردن لەگەڵ ئوردن ئاشکراکرد و ڕوونیکردەوە کە بۆچی تا ئێستا پلانی پەیوەندیکردنی لەگەڵ تورکیا دەستیپێنەکردووە، سەرەڕای ئەوەی ئامادەکارییەکان لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا تەواوبوون.

 

بە وتەی  وەزیری کارەبا ئەحمەد موسا، لە ئێستادا کار لەسەر پەیوەندیکردن لەگەڵ ئوردن بەردەوامە و بڕیارە قۆناغی یەکەم لە سەرەتای مانگی حوزەیران بە توانای ١٥٠ مێگاوات دەستپێبکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشکەشکردنی کارەبا بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئێستا یەکخراوە دوای ئەوەی وەزارەتەکە کاری بەرچاوی ئەنجامدا، بە سوودوەرگرتن لە پلەکانی گەرمای مامناوەند لەم دواییانەدا لە کاتێکدا هەندێک ناوچە کێشەی تەکنیکییان بەخۆوە بینیووە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بە خێرایی لە لایەن ستافەکانی وەزارەتەوە هەوڵی چارەسەر دەکرێن."

 

موسا دووپاتی کردەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تورکیا تەواو بووە، بەڵام عێراق چاوەڕێی لیستی نرخە گونجاوەکان دەکات پێش ئەوەی بتوانرێت ڕێککەوتنی کۆتایی جێبەجێ بکرێت.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، وەزیری کارەبا ئەحمەد موسا ڕوونیکردەوە کە کارەکان بەردەوامن، لەوانە دامەزراندنی هێڵێک کە وێستگەی ئەلفاو عێراقی بە وێستگەی ئەلوەفرە لە کوێت دەبەستێتەوە.