دەسەڵاتدارانی ئێران چالاکوانان ئازاد دەکەن و ژمارەیەکی دیکە دەستگیر دەکەن

لەو کاتەوەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکە لە سەرتاسەری ئێران دەستیپێکردووە، زیاتر لە ١٦ هەزار کەس دەستگیرکراون و لە دادگا تایبەتەکاندا دادگایی کراون بەبێ ئەوەی هیچ دەستگەیشتنێک بە پارێزەرێک هەبێت و سزای زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە.

ناوەندی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی ئێران لە کاتی دەستگیرکردنی چەندین چالاکوان و خوێندکاردا، هونەرمەند زەینەب موسەوییان ئازادکردووە، بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، زەینەب موسەوی، ئەکتەری کۆمێدی ئێرانی، کە لە ڕۆژی  ٢٠ی تشرینی یەکەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری قۆم دەستگیرکرابوو، بە کەفالەت ئازادکراوە، تا ئەو کاتەی ڕێکارەکان کۆتایی دێت.

هەروەها مامۆستا کوبرا جەباری، کە بانگکراوە بۆ لقی دووەمی لێکۆڵینەوەی گشتی و بەشداری ڕاپەڕینەکەی کردووە، بە شێوەیەکی کاتی ئازادکرا.

دادگای شۆڕشی تاران سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مەرزیە یوسفزادە سەپاند کە دوێنێ لە کاتی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی تاراندا دەستگیرکرابوو، مەرزیە یوسفزادەی  تەمەن ٢٦ ساڵ گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەک و هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرای بەردەست نییە.

ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی تشرینی دووەم لە لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی کازرون دانیشتنی دادگا بۆ مەریەم ئەلدەریسی خوێندکاری ماستەری زانکۆی ساوە و دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانی جەماوەری بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە دەسەڵات و پروپاگەندە دژی ڕژێم بەڕێوەچوو.

مەریەم ئیدریسی کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا لە شیراز دەستگیرکرابوو، لە لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی کازرون بە تۆمەتی "شێواندنی فەرمانی گشتی و ئاسایش و خۆپیشاندان" دەستگیرکرا و بردرایە زیندانی عادل ئاباد.

هێزە ئەمنییەکان چالاکوانی مافەکانی ژنان لەیلا مەنسور و سۆدا مەناری و لەیلا ساداتی تەمەن ١٨ ساڵ دەستگیر دەکەن، میدیاکان ڕایانگەیاندووە، کە لەیلا مەنسور لە پەیوەندییەکی کورتدا خانەوادەکەی ئاگادار کردووەتەوە لە گواستنەوەی بۆ زیندانی ئەوین.

هەروەها دوابەدوای گردبونەوە ناڕەزایەتییەکان چەندین خوێندکار دەستگیرکران و دەست بەسەر کارتی زانکۆکەیاندا گیرا و ڕێگریان لێکرا بچنە ناو زانکۆ و شوێنی مانەوەی خوێندکارانەوە لەوانە فاتمە غوڵامزادە و مەلیکە ئەمیندۆست.

سوهەیلە زەلبیجی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری قەزوین و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی سەنتەری سەندیکای مامۆستایان لەپارێزگای قەزوین دەستگیرکرا.