ژنان بەشدارییەکی بەرفراوانیان لە نۆیەمین فێستیڤاڵی هۆنراوەی کوردیدا هەیە

نووسەر شامە محەمەد، ڕوونی کردەوە کە فێستیڤاڵی هۆنراوەی کوردی دەرفەتێکە بۆ فێربوون لە شێوازی نووسەرانی دیکە و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان لە بواری نووسیندا.

قامیشلۆ

 

شەوی ٨ی حوزەیران، بە دروشمی "چیرۆک یادەوەری گەلە" چالاکییەکانی نۆیەمین فێستیڤاڵی هۆنراوەی کوردی لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بەشداری ٣٥ نووسەر و شاعیر کە ١٥یان ژن بوون، دەستیپێکرد.

 

فێستیڤاڵەکە لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریاوە ڕێکخراوە و ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چیرۆکی جۆراوجۆر وەک چیرۆکی خەیاڵی کە گوزارشت لە فراوانی خەیاڵی نووسەر دەکات و چیرۆکی سیاسی بە زمانی کوردی لە چالاکییەکەدا بەشدارییان پێکراوە.

 

ڕۆژی یەکەم بە خوێندنەوەی چیرۆکەکانی 'گوندێکمان هەبوو' لە لایەن شاعیر و نووسەر لوقمان یوسف، 'دەشت' لە نووسینی ژینا کوردە، 'هیوا کاتێک دەبێتە ڕاستی' لە نووسینی سەلام حەسەن، 'پشیلەی چاوی ڕەنگی جیاواز' لە نووسینی لوجەین حەسەن، 'بای عەقارەبەکان' عەباس موسا، 'ترس لە نێوان سیاجەکاندا' لە نووسینی خورشید خالید دەستیپێکرد، لە ڕۆژی دووەمیشدا بەشداربووان چیرۆکەکانیان بە یەکەوە خوێندەوە، ٨ چیرۆکی جیاواز خوێندرایەوە.

 

شامە محەمەدی نووسەر وتی: من وەک مامۆستای زمانی کوردی کار دەکەم، جگە لە نووسینی چیرۆک و هۆنراوەی کوردی دەستم کردووە بە پەرەپێدانی نووسینەکانیشم، بەڵام تا ئێستا خاوەنی هیچ بەرهەمێکی چاپکراو نیم لە داهاتوودا کۆمەڵێک هۆنراوەی خۆم چاپ دەکەم و بڵاویاندەکەمەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداری ژنان لەڕووی نووسینەوە تاڕادەیەک کەمە، چونکە ژنان هەمیشە سەرقاڵن بە خێزان و منداڵەکانیانەوە، بۆیە دەبینین کەم ژن هەیە تێکەڵ بە بواری نووسین ببێت، بەڵام ن وەک ژنێک بۆ زۆرێک لە گۆڤارە کوردیەکانی ناوچەکە وتار دەنووسم، پێشتریش ساڵی ڕابردوو بەشداری فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردیم کرد.

 

باسی لەوەشکرد، ئەم فێستیڤاڵە ڕێگایەکە بۆ ئەوەی نووسەران کۆببنەوە و گوێ لە چیرۆکی یەکتر بگرن، فێری شێوازە جیاوازەکانی نووسینی چیرۆک بە هەموو جۆرەکانیەوە ببن، ڕوونیشی کردەوە نووسین ڕێگەیەکی ئازادە بۆ دەربڕینی هەستی نووسەر.

 

شامە محەمەد داوای لە ژنان کرد کە بنووسن و داهێنەر بن و وتی: دەبێت ژنانی کورد فێری زمانی دایکی خۆیان بن و تیایدا بنووسن، ئەوە ئەرکی ژنە نووسەرانە کە پەرە بە نووسینەکانیان بدەن.