دروستکردنی قوتابخانەیەک، لە کاغەزی فڕێدراوی شەقامەکان
خوێندکارانی ٤٤٠ قوتابخانەی شاری تالیش لە پارێزگای گەیلان لە ئێران، چالاکییەکی داهێنەرانەیان بۆ ناوچەکەیان ئەنجامدا، بە کۆکردنەوەی پاشماوەی کاغەزی فڕیدراو و پاشان فرۆشتنیان توانیان قوتابخانەیەک بۆ خەڵکی ناوچە پشتگوێ خراوەکانی هەرێمەکە دروست بکەن.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئێران، خوێندکاران، مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی شاری تالیش سەر بە پارێزگای گەیلان لە ئێران، هەنگاوێکی جیاواز و داهێنەرانەیان بۆ ناوچەکەیان ئەنجامدا، بە کۆکردنەوەی پاشەڕۆی بەکارهاتوو بەتایبەت کۆکردنەوەی پاشماوەی کاغەز و پاشان فرۆشتنیان بە مەبەستی دروستکردنی شوێنێک بۆ خوێندن لە ناوچە چادرنشینەکان و ئەو ناوچانەی بێبەشن لە خوێندن.
لەم چالاکییەدا هەوڵ بۆ بە کلتورکردنی دووبارە بەکارهێنانەوە و سوود وەرگرتن لە پاشماوەی فڕێدراو و بەفڕۆچوو درا تا هانی خەڵکی بدەن سوود لە پاشماوەکان ببینن.
لە دەستپێکی کارکردن بۆ پڕۆژەکە تا کۆتایی ساڵی خوێندن، زیاتر لە ٢٠٠ تۆن کاغەزی فڕێدراو کۆکرانەوە، لە کۆتایدا بەهای ٤٥٠ ملیۆن ڕیال بەدەستهات لە فرۆشتنەوەیدا، بەو پرۆژەیەش تا ئێستا سێ قوتابخانە بۆ ناوچە پشتگوێ خراوەکانی شارەکە دروستکراون بە کۆکردنەوە و فرۆشتنی کاغەزی فڕێدراو.
بەهۆی شاخاوی بوونی ناوچەی تالیش و ژیانی چادرنشینەکان لەم هەرێمەدا، زۆربەی قوتابخانەکانی ناو گوند و ناوچە پشتگوێخراوەکان لەدۆخێکی خراپدان، لە هەندێک گوند خوێندکاران لەسەر زەوی وانە دەخوێنن بەهۆی نەبوونی کورسی و شوێنی گونجاوەوە بۆ خوێندن.
ت.پ