دەم پارتی دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی سەر لەیلا زانا سکاڵای یاسایی تۆمارکرد

دەم پارتی دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی سەر ژنە سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا، سکاڵایی یاسایی لە دژی یانە و هاندەرە فاشیستەکانی یانەی بوورساسپۆر تۆمارکرد.

 

ناوەندی هەواڵ

 

 

 

 لە ڕۆژی ١٦ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا لە یاری نێوان بورساسپۆر و سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی فاشیست بە درووشمی ڕەگەزپەرستانە، سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانایان بە ئامانج گرت.

 

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسایی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"، لەسەر ناوی هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان، سکاڵایەکی یاسایی دژی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستییانە تۆمارکرد.

 

دەم پارتی دژی ئەو هاندەرە فاشیستانەی بورساسپۆر، کە لە یاری یانەکەیاندا بە درووشمی فاشیستییانە و ڕەگەزپەرستییانە و کینە ئامێز بۆ سەر کەسایەتی لەیلا زانا ئەنجامیاندا سکاڵای یاسای تۆمارکرد.

 

لە سکاڵاکەدا داواکراوە، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرانبەر هاندەرە فاشیستەکانی بورساسپۆر بگیرێتەبەر کە ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستییەیان ئەنجام داوە.

 

لە بەشێکی دیکەی سکاڵاکەدا داواکراوە، لێکۆڵینەوە لە بەرپرسیارێتی ناوبژیوانان، دەستەی تەکنیکی، نوێنەران و چاودێرانی فیدارسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بکرێت.