سبەینێ لە سلێمانی ساڵیادی ڤیان جاف بەرز ڕادەگیرێت

سبەینێ لە شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید ڤیان ڤاف-ڤیان سۆران بەرز ڕادەگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سبەینێ، ٢ی شوبات، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، مەراسیمی ١٧یەمین ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید ڤیان سۆران لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانەوە بەرز ڕادەگرێت.

 

دەستەی ئامادەکاری مەراسیمەکە، بانگهێشتی بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا دەکەن، "لەم ڕۆژەدا بە شکۆوە یادی شەهیدی پێشەنگ، ڤیان سۆران، دەکەینەوە و بانگهێشتی ئێوەی بەڕێز دەکەین بەشداربن لە مەراسیمەکەدا".

 

لەیلا والی حسێن، ناسراو بە ڤیان جاف و ڤیان سۆران لە شەوی ١/٢ی شوباتی ٢٠٠٦ و لە هەشتەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی هەفتانین بە دروشمی "سەرلەنوێ‌ واتادان بە وتەکانمان" ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، پێش چالاکییەکەش دەڵێت: خۆزگە لە گیانم بە بەهاتر شتێکیتر هەبووایە لەپێناو ئازادی سەرۆک و گەلەکەم و ژنە چەوساوەکاندا فیدام بکردایە.