پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە جەزیر

پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە جەزیرە و کەلوپەل و دەرگاکانیان شکاند.

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە جەزیری سەر بە شرناخ لە باکوری کوردستان و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پشکنینیان کرد، لە هێرشەکەی پۆلیسدا دەرگا و پەنجەرەکان شکێندران و کەلوپەلەکان تێکدران، هەروەها چوارچێوەی وێنەی دەنیز پۆیراز، کەلە هێرشی سەر بارەگایەکی هەدەپەدا کوژرا، شکێندرا.

 

هەروەها پۆلیس هەلیکوتایە سەر ماڵان و هەریەک لە هاوسەرۆکی هەدەپەی جەزیرە ئەسمەر چاکمان، مەسعود نارت، مەعروف ئەلیش، عوسمان کوچوک، شەریف ئەڵچی ئۆغڵو، ئەحمەد بەنزەر، حاجی دالمش و زەلیها یارداک دەستبەسەرکران بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.

 

باس لەوەش دەکرێت کە ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان لە زیادبووندایە.



 

ت.پ