سوتانی غاز هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەیە لە عێراق

جاسم ئەلفەلاحی وەزیری ژینگەی عێراق دانی بەوەدانا کە پیسبوونی ژینگە لە ئەنجامی بەرهەمهێنانی نەوت هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێرپەنجەیە لە ناوخۆی وڵاتەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

 کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی نزیک کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زۆرە، سووتانی غاز لە ئەنجامی بەرهەمهێنانی نەوت بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت چونکە مادەی پیسکەری پەیوەست بە شێرپەنجەوە وەک بەنزین بەرهەم دەهێنێت.

 

 سەرۆک وەزیرانی عێراق قەدەغەیکردووە لەسەر فەرمانبەرەکانی بۆ قسەکردن لەسەر زیانەکانی تەندروستی کە بەهۆی پیسبوونەوی ژینگەوەیە لە ئەنجامی سوووتانی سوتەمەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیلەوە، كە تیایدا هەموو پەیوەندییەكانی نێوان رێژەی شێرپەنجە و پیسبوونی هەوا بەهۆی نەوتەوە رەتكردەوە.

 

 ئەو کۆمەڵگایانەی لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە دەژین، لەمێژە گومانیان لەوە کردووە کە ڕێژەی بەرزی شێرپەنجەی خوێنیان بەهۆی سووتانی گازی کێڵگە نەوتییەکانەوەیە، گازە سووتاوەکانی ئەم شوێنانە مەترسیدارن چونکە تێکەڵەیەکی بەهێزی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و میتان و کۆڵی ڕەش دەردەدەن کە زۆر پیسکەرن و کاریگەرییەکی مەترسیداریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 

وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان،  ئەنجامەکان ئاماژەیان بە ئاستێکی بەرزی بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییە هۆکارەکانی شێرپەنجە کردووە.

 

 کێڵگەی نەوتی رومەیلە لە هەموو كێڵگە نەوتییەكانی دیكەی جیهان زیاتر غاز دەسووتێنێت و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خاوەندارێتی دەكرێت، و بە هۆکارێکی سەرەکی پیسبوونی ژینگەی دەوروبەری دادەنرێت.