لە هەولێر ٥ تۆمەتباری هەراسانکردنی ژنان دەستگیرکران

لە هەولێر پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەكردن و بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی ژنان دەستگیر کران.

ناوەندی هەواڵ


لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە كراوە، لەلایەن هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، بە تایبەت "تیكتۆك، تەلیگرام و فەیسبوك" هەڵساون بە تۆمار كردن و بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی نەشیاوی چەند هاوڵاتیەك لەهەر دوو ڕەگەز.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارانە لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی هەر كەسێك داوای بڕێك پارەیان كردووە، بەو هۆیەشەوە توانیویانە بڕێكی زۆر پارە وەربگرن .


داوا  لە هاوڵاتیان دەکرێت خۆیان بە دووربگرن لەو پەیوەندیانەی كە بە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دروستی دەکەن و متمانە بە هەموو كەسێك نەكەن، تاكو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن.