ڕەققا، لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە نێوان هۆزە عەرەبەکاندا گفتوگۆ کرا

یەکەمین کۆبوونەوەی ژنانی هۆزە عەرەبەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری ڕەققا بەڕێوەچوو.

ڕەققا

 

ئەنجومەنی ژنانی سوریا یەکەم کۆبوونەوەی ژنانی هۆزە عەرەبەکانی لە شاری ڕەققا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەبرد، تێیدا ژنانی شاری ڕەققا بەشدارییان کرد، لینا بەرەکا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی گشتی ئەنجومەنی ژنانی سوریا، بۆ نوژنها دوا و وتیشی: لەژێر چاودێری کۆمەڵەی ژنانی سوریا یەکەم کۆبوونەوەی ژنانی هۆزە عەرەبەکان ڕێکخرا، ژمارەیەک لە ژنانی هۆزەکان بانگهێشتکران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واقیعی ژنان لەم هەرێمە و چارەسەریان بۆ پێشنیازکرا و تیشکخرایەسەر ڕۆڵی گەورەی ژنان لە ژیانی هاوبەش و پتەوکردنی کەلتووری ڕەسەن لە ناوچەکەدا.

 

"کۆبوونەوەکە بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ژنانە لەناو هۆزەکاندا ڕێکخرا"

شەمس سیبنۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سوریا لەو بارەیەوە وتی: ئەم کۆبوونەوەیە وەک سەرەتایەکە بۆ یەکگرتنی ژنانی هۆزەکان و ڕۆڵی گرنگی ژنان لە ناو هۆزەکەدا، چەندین کێشە هەیە کە ڕووبەڕووی ژنانی هۆزەکان بووەتەوە، وەک هاوسەرگیری لە تەمەنێکی کەمدا، بەدبەختی، نەبوونی مافی میرات و کوشتنی ژنان بە ناوی شەرەفەوە، ٢٥ ژن لە هۆزە جیاوازەکان بەشدارییان لە وۆرکشۆپی ژنانی ڕەققادا کرد، هەوڵدەدەین بگەینە گەورەترین ژمارەی ژنان لە هۆزەکانی ڕەققا چونکە ڕۆڵێکی بنەڕەتییان لە ناوچەکەدا هەیە.

 

ت.پ