لە عێراق ٤٠ ئەندازیاری ژن خەڵاتکران

لە فێستیڤاڵێکدا کە بۆ ئەندازیارانی ژنی داهێنەر ڕێکخرابوو، ٤٠ ژنی ئەندازیار بەهۆی لێهاتوویی و دەستکەوتەکانیان لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا خەڵاتکران.

غوفران ئەلڕازی

بەغدا- ڕۆژی ١٣ی ئادار، فیستیڤاڵێک بە سەرپەرشتی تیمی ژنانی ڕێکخراوی "العراقیة هنا" بۆ ژنانی ئاندازیاری داهێنەر لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕێکخرا و تێیدا ٤٠ ئەندازیاری ژن لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بۆ دەستکەوتەکانیان لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا خەڵاتکران.

 

"ئامانجی فیستیڤاڵەکە خستنەڕووی داهێنانی ژنانە لە بواری زانستیدا"

شەیما بەهزاد، سەرۆکی ڕێکخراوی العراقیة هنا، ئاماژەی بەوەدا خەڵاتکردنی ژنانی ئەندازیار بۆ نیشاندانی هێزی ژنانە، "ئامانجی ئەم فیستیڤاڵە نیشاندانی ڕوخساری گەش و داهێنانی ژنانە لە بوارە زانستییە گرنگەکانی ئەندازیاریدا، ئامانجمان خستنەڕووی ژنانی داهێنەرە لە کۆمەڵگادا و دروستکردنی پەیوەندی نێوان ژنانە لە پارێزگاکانی عێراقدا، ژنانی عێراق داهێنەرن و لێهاتوویان تەنها لە بوارێکدا نییە، بەڵکو لە بواری زانستی و هونەریشدا لێهاتوو و داهێنەرن".

 

"پشتگیری زانکۆ بۆ خوێندکارانی ژنی داهێنەر بوونی ژنان بەهێز دەکات"

نەغەم ئەلفنجان، یەکێکە لە ئەندازیارە خەڵاتکراوەکان، یاریدەدەری ڕاگری زانکۆی تەکنەلۆجیا و پەیوەندییەکانە، بە یەکێک لە ژنە پێشەنگەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەنرێت و یەکێک لە کاریگەرترین ئەندازیارەکانیش، وتی: کۆبوونەوەکانی ژنان بەسوود و گرنگن بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە لە هەمان بەشی زانکۆ دەخوێنن، تا زانیاری زانستی و سوودی هاوبەشیان هەبێت، جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی ژنان لەبوارە جیاجیاکاندا".

 

"ژنان دەتوانن لە زیاتر لە بەشیک بەشداری بکەن و داهێنەر بن"

ئەندازیار مەروە مەشعەلی، ئاماژەی بەوەدا کە خەڵاتەکەی خەڵاتکردنی هەموو ژنان و ئەندازیارانی داهێنەرە، "ئەندازیاری پێویستی بە بوێری هەیە، توانیم بواری ئەندازیاری لەگەڵ بەشی دەروونناسییەکەم کۆبکەمەوە و بە ئەنجامێکی سەرکەوتوو گەیشتم، سەلماندم کە ژنان توانیویانە زیاتر لە یەک بەش داهێنەری بکەن و ژنانی عێراقی بەوە شانازن".

 

"ژنانی عێراق بوونی خۆیان لە بارودۆخە سەختەکاندا سەلماندووە"

تەیبا ئەلقەیسی، چالاکوانی فێمینیست، ئاماژەی بەوەدا کە ژن بنەڕەتی کۆمەڵگەن و وتی: ژنانی عێراق بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕیون، ئازارێکی زۆریان بینیوە بۆیە شایەنی ئەوەن پاداشت بکرێنەوە، کاتێک ڕووبەڕووی ئەو هەموو ئاستەنگانە دەبنەوە و بوونی خۆیان دەسەلمێنن، سەردەکەون و کاریگەریان هەیە کەواتە شایەنی خەڵاتکردنن، ژنانی ڕەنجدەر ڕۆڵێکی بەهێز دەبینێت لە باشترکردنی باری ئابووری خێزانەکەیان، منیش بەردەوامی هەوڵەکانی خۆم بۆ باشترکردنی ڕەوشی ژنان و بەهێزکردنیان، دەرکردنی یاسای توندوتیژی خێزانی بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان دووپات دەکەمەوە.

 

ت.پ