خهڵاتی ساڵانهی ڕێكخراوی نوێ بەخشرایە ئەو کەسانەی کاریان لەسەر پرسی ژن کردووە
خەڵاتی ڕووناکی نوێ ئەمساڵ بەخشرایە سێ ڕۆژنامەنووس کە کاریان لەسەر پرسەکانی ژن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کردووە.
هەڵەبجە
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافهكانی ژنان له چوارچێوهی ههڵمهتی ١٦ ڕۆژەی بهرهنگاربوونهوه توندوتیژی دژی ژنان، سێیهمین خهڵاتی ساڵانهی "ڕووناكی نوێ"ی بەخشییە ئەو کەسانەی زۆرترین کاریان لەسەر پرسەکانی ژن کردووە.
مەراسیمەکە بە دروشمی "پاراستن و پاڵپشتی بۆ بهشداریكردنی كۆمهڵایهتی ڕزگاربووانی توندوتیژی" بە پاڵپشتی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوكاری گهشهپێدان و ڕێکخراوی تواناسازی ئافرهتان بەڕێوەچوو، هەریەک لە هەرێم قادر، پەیامنێری ڕۆژنیوز، سازگار سەلاح پەیامنێری ڕووداو و پێشڕەو مەهدی ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ خەڵاتی ساڵانەیان پێبەخشرا.
هێرۆ وهكیل، بهرپرسی بهشی ژنان له ڕێكخراوی نوێ، ئاماژەی بە سێیەمین ساڵی بەخشینی خەڵاتی ڕووناکی نوێ کرد، کە تایبەت دەبێت بەو کەسانەی زۆرترین کاریان لەسەر بوارەکانی پەیوەست بە ژنان و کەمکردنەوەی توندوتیژی کردبێت، وتیشی: ئەمە پشتگیرییەکە بۆ ئەو کەسانەی خاوەن ئابووری سەربەخۆن و هاندانێکە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئەو کەسانەی لەو بوارەدا کار دەکەن، ئەمساڵیش خەڵاتەکە بە سێ ڕۆژنامەنووس درا.
سوزان فەرەج، بەرپرسی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان وتی: ئەمە چالاکییەکی تایبەتە کە لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچیت، خەڵات دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە لەسەر پرسی ژنان کار دەکەن، جا چالاکوان بێت یان ڕۆژنامەنووس و ڕێکخراو و لایەنی دیکە بن، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی دژی ژنان.