پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە هەواڵی "شەڕی تایبەتی لە جۆلەمێرگ" دروست کردبوو

پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕابیعە ئۆنڤەر، پەیامنێری ئاژانسی "ژن نیوز" کە لە شاری جۆلەمێرگ هەواڵێکی لەسەر لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر دروستکردبوو و چەند کاتژمێرێک ماڵەکەیان پشکنی.

جۆلەمێرگ

 

پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا، شەوی ڕابردوو، ٢٠ ئەیلوول، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا لە گەڕەکی کیشلای گەڤەر، کە سەر بە جۆلەمێرگە، هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕابیعە ئۆنڤەر، پەیامنێری ئاژانسی "ژن نیوز".

 

زانراوە کە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی گشتیی جۆلەمێرگەوە دەستیپێکردووە، بڕیارێک هەیە بۆ پشکنینی ماڵی ڕابیعە ئۆنڤەر و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە دیجیتاڵییەکانی. ڕاگەیەندراوە کە لە کاتی هەڵمەتەکەدا پۆلیس بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ماڵەکەی پشکنیوە و دەستیان لە هیچ کەرەستەیەکی نەداوە.

 

هەواڵی ڕابیعە ئۆنڤەر سەبارەت بە لەشفرۆشی و مادەی هوشبەر لە جۆلەمێرگ بە ناوی " شەڕی تایبەت لە جۆلەمێرگ" بوو بە ڕۆژەڤ.

 

ئەوەش زانرا کە ڕابیعە ئۆنڤەر لە کاتی هەڵمەتەکەدا لە ماڵەوە نەبووە و فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە.