دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی کامپی مەخمووری کرد

دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە کامپی پەنابەرانی مەخمووری بۆردوومان کرد، ئامانجەکەشی باخچەی ماڵێکی ناو کامپەکەیە.

مەخموور

 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور غازێک تەقییەوە و تەنها زیادی ماددی هەبووە، بەڵام دوای ئەوەی شاندێکی عێراق لێکۆڵینەوەیان لە شوێنی ڕووداوەکە دەستپێکرد، دەرکەوت کە تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە بووە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرمان کەوتووە، نزیکەی کاتژمێر ١٠:٠٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگردی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی باخچەی ماڵێکی بە ناوی مەلەک مژینی کردووە.

 

جێی ئاماژەیە، لە کاتی ئەم هێرشەدا شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق لەناو کەمپەکەدا بوون و سەرقاڵی کاری سەرژمێری دانیشتوان بوون.

 

شایانی باسە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ١٠ی ئەیلوولیشدا ماڵێکی کامپی مەخمووری بۆردوومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ ژن بریندار بوون.