٦٤٠ منداڵ لە کەرتی غەززە کوتانیان بۆ دەکرێت

ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین دەستی بە کوتانی ٦٤٠ هەزار منداڵ لە کەرتی غەزوە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

 بەپێى هەواڵى میدیا جیهانییەکان، دوای ئەوەی ئیسرائیل و حەماس ڕێککەوتن لەسەر وەستانێکی کورتخایەن لە شەڕکردن بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی هەڵمەتی کوتان، ئەمڕۆ ١ی ئەیلول، نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین دەستی بە کوتانی ٦٤٠ هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە کرد.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵمەتەکە ئه‌مڕۆ لە ناوچەکانی ناوەڕاستی غەززە دەستی پێکرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە ناوچەکانی دیکە.

 

جێگاى ئاماژەیە، مانگی ڕابردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بلاوى کردەوە، کە منداڵێک بەهۆی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵانی جۆری دووەمەوە بەشێکی ئیفلیج بووە، کە یەکەمین حاڵەتی لەم جۆرەیە لە ماوەی ٢٥ ساڵدا تۆمارکرابێت.