باڵەکانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" پاش ١٣ ڕۆژ لە ئامەد گەیشتن بەیەک

باڵەکانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" وان و قەرس دوای ١٣ ڕۆژ گەیشتنە ئامەد، ڕێپێوانی ئازادی لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هێلەکی ڕەشیان لەبەرکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

باڵەکانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" کە لەلایەن سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە وان و قەرس لە ١ی شوبات دەستیپێکرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکەن، لە گوندی پالوک بەیەکگیەشتوون ەرەو ناوەندی ئامەد ڕۆیشتن و لەوێ بەیەک گەیشتن.

 

باڵی وان کە دوێنێ گەیشتە ناوچەی خانا ئاخپار و باڵی قەرس کە گەیشتە بیسمیل لەو ناوچەیە کۆبوونەوە، لەم کۆبوونەوەیەدا دیمەنی ڕەنگاوڕەنگ دەرکەوت. چیگدەم کلیچگون و کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە، بەناوی هەردوو باڵەکە کۆبوونەوە.

 

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بچنە ناوەندی ئامەد، هێلەکی سپییان لابرد و لە جیاتی ئەوە ڕەنگی ڕەشیان لەبەرکرد, دوای ئامادەکارییەکان، خۆپیشاندەران بەرەو ناوەندی ئامەد ڕۆیشتن.