فۆزا یوسف: پێویستە گەلەکەمان لە دژی کۆمەڵکوژییەکان بجوڵێت
فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا شەڕێکی تەواو لە دژی گەلی ناوچەکە دەکات و وتی: بەرخۆدانی تەواو ڕادەگەیەنین، پێویستە گەلەکەمان لە دژی شەڕی قڕکردن بجوڵێت.
ناوەندی هەواڵ
فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکە قسەی کردو ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا جەنگێکی تەواوی لە دژی گەلی ناوچەکە دەستپیکردووە.
وتی: دەوڵەتی تورکیا جەنگێکی تەواوی لە دژی گەلەکەمان ڕاگەیاندووە، هەموو شتێک دەکاتە ئامانج، پێشێلی هەموو یاسا و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەکات، ئەم هێرشە دژی هەبوونی گەلی ناوچەکەیە.
فۆزا یوسف لە دژی هێرشەکان داوای هاوکاری کرد و وتی: ئێمەش بەرخۆدانی تەواو ڕادەگەیەنین، پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شار و دامودەزگاکاندا دژی ئەم شەڕە کۆمەڵکوژیە بجوڵێت، پێویستە دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانمان بپارێزین، پێویستە لە دۆخی جوڵانەوەدا بین، ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدانە، پێویستە یەکگرتوو بین و لە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بجوڵێین.