بە بەشدارییەکی بەرفراوانی ژنان... خۆپیشاندانی سوەیدا بەردەوامە

بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدای سووریا لە چوارەم هەفتەدا بەردەوامە لە خۆپیشاندان و ئەو ژنانەی کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە خۆپیشاندانەکاندا پشتڕاستیان کردەوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنن.

ڕوشیل جونیۆر

 

سوەیدا- بە بەشدارییەکی بەرفراوان لە ژنان، گەلی شاری سوەیدا لە ٢٠ی ئابەوە خۆپیشاندانی بەرفراوانیان لە گۆڕەپانی کەرەمە دەستپێکردووە بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتی حکومەتی شام، داوای چارەسەرێکی سیاسی دەکەن بۆ قەیرانی سووریا کە زیاتر لە ١٢ ساڵە بەردەوامە.

 

مەنال کەنعان، چالاکوانی ڕاگەیاندن وتی: ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لەو خۆپیشاندانانەی کە لە گۆڕەپانی شکۆدا ئەنجامدەدرێن، بەهۆی ئەو پێشێلکاریی و کردارانەی کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی دەستی یەک بگرن و دژی حکومەتی شام دەنگیان بەرزبکەنەوە بۆ ئەوەی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بسەلمێنن کە مافیان هەیە و پێویستە داواکارییەکانیان بۆ باشترکردنی بارودۆخ و بژێوییان بەدەست بهێندرێت.

 

وتیشی: وەک ژنان لە شاری سوەیدای سووریا، ئەوان یەکگرتوو دەبن و سەرکەوتن بەدەستدەهێنن لە ڕێگەی هاوکارییەکانیانەوە.