دوورخستنەوەی ژنانی ئەفغانی لە ژیان؛ قەدەغەکردنی چوونە پارک بۆ ژنان

لە درێژەی هەژموونی گروپی تاڵیبان و بەردەوامی گوشارەکان بۆ سەر ژنانی ئەفغانستان، تاڵیبان چوونی ژنانی بۆ پارکەکان قەدەغە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٦ی ئاب وەزیری فەرمان بە چاکە و قەدەغەکردنی خراپەی تاڵیبان، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای بامیان، فەرمانی کرد کە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ پارکی یارییەکانی ئەمیر باند قەدەغە بکرێت.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان دانیشتوانی بامیان، ڕایگەیاند، پێویستە هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان و زانایانی ئایینی و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی ڕێگری بکەن لە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ ناو پارکی نەتەوەیی ئەمیر باند.

 

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەفغانستان، هێزەکانی تاڵیبان قەدەغەکردنی ژنانی ئەفغانییان چڕتر کردووەتەوە و بەشێوەیەکی گشتی هەوڵی دوورخستنەوەیان لە کۆمەڵگە دەدەن.