بە پێشانگەی پەرتوک و ئاهەنگ لە هەڵەبجە گرنگی بە ڕۆژی جیهانی منداڵان درا
لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ ڕۆژی جیهانی منداڵان لە شەوە ئاهەنگێکدا چالاکی شانۆ و گۆرانی و میوزیک بەڕێوەچوو، هەروەها پێشانگەی پەرتوکی هاوبه‌شی په‌روه‌رده‌یی بەڕێوەچوو.
هەڵەبجە
بە بۆنەی ١ی حوزەیران, ڕۆژی جیهانی پاراستنی مافەکانی منداڵان، له‌ناو باخچه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی گوڵستان و سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان، به هاوكاری كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی و كتێبخانه‌ی باران، كتیبخانه‌ی شكۆ و ڕێكخراوی كه‌م ئه‌ندامان، پێشەنگایه‌كی پەرتوکی منداڵان کرایەوە، کە مه‌به‌ست له‌م پێشانگایه زیاتر هاندانی منداڵانە بۆ خوێندنه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه له ته‌كنه‌لۆجیا.
لە پێشەنگاکەدا داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م پەرتوکەکان کرابوو کە تیایدا زیاد له ٥٠٠ ناونیشانی په‌روه‌رده‌یی و چیرۆكی تێدابوو، منداڵانیش پۆل پۆل سه‌ردانی پێشەنگاكه‌یان کرد‌و پەرتوکیان کڕی.
شەوە ئاهەنگێک بۆ منداڵان ساز کرا
لەلایەکی دیکەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە پاریزگای هەڵەبجە بە هاوکاری کۆمەڵگەی پەروەردەیی لیدەرس لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە شەوە ئاهەنگیکی میوزیک و شانۆ‌و گۆرانی بۆ منداڵانی هەڵەبجە ساز کرد.
لەو بارەیەوە بەهرە کامەران، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەی لیدەرس وتی: لە سۆنگەی بەرپرسیاریتیمان لە نیازی منداڵان و خزمەت کردن بە منداڵانی شاری هەڵەبجە چالاکی دەکەین و بەردەوام دەبین لەم جۆرە چالاکیانە، چونکە منداڵانی هەڵەبجە لەم جۆرە چالاکیانە بێبەش بوون، پلانمان ئەوەیە لە داهاتوودا کاربکەین بۆ زیاتر خزمەت کردنی منداڵانی شارەکە.