پشتیوانی ژنانی ئێران بۆ پارتی چەپی سەوز

ژنان و هونەرمەندانی ئێرانی ئەنیمەیشنێکیان بۆ پارتی چەپی سەوز دروستکرد و تیایدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە و ڕایانگەیاند، کە دۆستی ژینان.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە شەقامەکانی ئێران بوونەتە شوێنی چالاکی گەلی ناڕازی، ئەو گەلەی داوای مافی خۆیان دەکەن، سەرەڕای هەموو فشارەکان شەقام چۆڵ ناکەن و پشتیوانی خۆشیان بۆ ژنان لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان دەخەنەڕوو.

 

ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" سەرنج و پشتیوانی هەموو ژنانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ژنان و هونەرمەندانی ئێران لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی تورکیادا، فیلمێکی ئەنیمەیشنی بۆ پشتیوانی کە پارتی چەپی سەوز بەرهەمهێناوە.

 

لەم ئەنیمەیشنەدا ژنێک لەسەر لقەکانی دارێک، کە ئاڵایەکی وەنەوشەیی بەدەستەوەیە و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دێتە خوارەوە، هەر شوێن پێیەکی دەبێتە گەڵایەتی زیندوو، ژنانی دیکە پشتیوانی دەکەن و لە کۆتا هەنگاویدا دەسەڵاتی خۆسەپێن تێک دەشکێنێت.

 

لە کۆتایی ئەنیمەیشنەکەدا ژنانی ئێرانی دەڵێن "ئێمە هاوڕێیانی ژینا ئەمینیین".